Print
 دوكان؛ خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردو هێزه‌ ئه‌منیه‌كان رێ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌گرن
Monday, March 14, 2011
(سبه‌ی‌):
له‌ درێژه‌ی‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆوه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌نجانی‌ دوكان له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری‌ رێكبخه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشه‌وه‌ رێیان لێده‌گیرێت له‌ چونه‌ ناوه‌وه‌ بۆ ناو ئه‌و پاركه‌ی‌ بڕیاریانداوه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ تێدا رێكبخه‌ن.
دوێنێ‌ (شه‌ممه‌)ش هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ ئه‌و قه‌زایه‌ رێگریان كرد له‌ خۆپیشانده‌ران و هێرشیشیان كرده‌ سه‌ر گه‌نجێك و چه‌ند خۆپیشانده‌رێكی دیكه‌شیان ده‌ستگیركرد.
Sbeiy.com © 2007