Print
 له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ كۆیه‌دا 14 كه‌س ده‌ستگیر كران و هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران
Monday, March 14, 2011
 

(سبه‌ی‌):
له‌ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری كۆیه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركران و هاوكات ژماره‌یه‌كی‌ زۆریش له‌ خۆپیشانده‌ران ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ دران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كه‌ له‌نێوانیاندا ژماره‌یه‌ك مامۆستای‌ ئاینی‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر.
په‌یامنێرمان له‌ شاری كۆیه‌ پێی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌) له‌میانی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ خۆپیشاندانه‌كاندا له‌ شاری‌ كۆیه‌، هێزه‌كانی‌ ئاسایشی كۆیه‌ هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشایسته‌ و به‌ شه‌ق و قۆناغه‌ تفه‌نگ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ران و له‌ مامۆستایه‌كی ئاینیان دا، هه‌ر له‌و هێرش و په‌لامارانه‌دا 14كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیركران و له‌ نێویشیاندا په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN ده‌ستگیر كراوه‌.
جێگه‌ی ئاماژه‌بۆكردنه‌ نزیكه‌ی 50 كادری حیزبی به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیریه‌یان كردوه‌ و به‌ قۆناغه‌ تفه‌نگ له‌ خه‌ڵكیان داوه‌. 
هاوکات ئه‌مشه‌و ده‌ستگیرکراوانی خۆپیشاندانه‌که‌ی کۆیه‌ سه‌رجه‌میان ئازادکران، به‌وته‌ی خۆپیشانده‌ره‌ ئازادکراوه‌کانیش له‌به‌رامبه‌ر ئازادکردنیاندا بۆ هه‌ریه‌که‌یان بڕی 300 هه‌زار دینار که‌فاله‌ت وه‌رگیراوه‌.

ئاری‌ سابیر

Sbeiy.com © 2007