|
بۆ به‌شداری کردن له یادی راپه‌ڕینی گه‌رمیان، یه‌کێتی هه‌ڕه‌شه‌ی موچه بڕین له فه‌رمانبه‌رانی حکومی ده‌کات |
Saturday, March 19, 2011 |
(سبه‌ی):
بۆ یه‌كه‌م جار، ئه‌مساڵ 9ی ئازار له‌كه‌لار به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی شاره‌كه‌وه كرا به پشوی فه‌رمی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆنه‌که به حیزبی کراوه، یه‌كێتی موچه خۆران ناچار ده‌کات به‌شداری یاده‌که بکه‌ن.
له دوێنێ (سێشه‌ممه)وه ده‌یان كه‌س له پۆلیس و ئاسایش و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش په‌یوه‌ندییان به (سبه‌ی)ه‌وه کردوه‌و ته‌ئکیدیان کرده‌وه، که له‌لایه‌ن بهڕێوهبهرایهتیهكانیانهوه داوایان لێ كراوه به خۆیان و خێزانه‌كانیانه‌وه هه‌مو به‌جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه به‌شداری یاده‌که بکه‌ن و بیکه‌نه ئاهه‌نگ گێڕان.
سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ترسی نانبڕین رازی نه‌بون ناوه‌كانیان بڵاو بكرێته‌وه، پێیان راگه‌یاندین كه؛ پێیان وتراوه هه‌ركه‌سێك به‌شداری نه‌بێت موچه‌كه‌ی ده‌بڕن و پێشیان وتون نابێت بڵێن فه‌رمانبه‌ری حكومین.
هاوکار ئازاد
|
|
|