Print
 به‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌ستگیركردنی‌، دو مه‌فره‌زه‌ی‌ ئاسایش ده‌چنه‌ سه‌ر ماڵی‌ فاروق ره‌فیق، نوسه‌رو توێژه‌ری‌ فه‌لسه‌فه‌
Saturday, March 19, 2011
(سبه‌ی‌):
دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ دو مه‌فره‌زه‌ی‌ ئاسایش به‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌ستگیركردنی، ده‌چنه‌ سه‌ر ماڵی‌ فاروق ره‌فیق، نوسه‌رو توێژه‌ی‌ فه‌لسه‌فه‌.
له‌ لێدوانێكدا بۆ (سبه‌ی‌)، فاروق ره‌فیق، نوسه‌رو توێژه‌ی‌ فه‌لسه‌فه‌و یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی كاتی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ رایگه‌یاند: به‌ ته‌له‌فون پێیان راگه‌یاندم دو مه‌فره‌زه‌ی‌ ئاسایش به‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌ستگیركردنم چونه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌م.
وتیشی: ئیدانه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر ئاسایش ده‌یه‌وێت ده‌ستگیرم بكات، به‌ ناردنی مه‌سیجێك خۆم ده‌چمه‌ ناو باره‌گای‌ ئاسایشه‌وه‌.

ئاكام ئه‌بوبه‌كر
Sbeiy.com © 2007