|
دانیشتویه‌كی شاری هه‌ولێر (8) سه‌ر مه‌ڕی وه‌ك خێر به‌خشیه سه‌رای ئازادی |
Saturday, March 19, 2011 |
(سبه‌ی):
له 27هه‌مین رۆژی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌تیه‌كانی مه‌یدانی سه‌رای ئازادی و به به‌شداری هه‌زاره‌ها كه‌س له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش له گه‌نجانی كه‌لار و سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه و ناوچه جیاجیاكانی دیكه‌ی هه‌رێم، رویان له سه‌رای ئازادی كردوه.
گه‌نجه‌كانی ئه‌و ناوچانه رایانگه‌یاندوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی خۆیان رێگرییان لێده‌كرێت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، ناچاربون له مه‌یدانی ئازادی درێژه به خۆپیشاندانه‌كانیان بده‌ن.
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا نه‌قیبێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌ناوی (رۆسته‌م عه‌لی) كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و دانیشتوی شاری هه‌ولێره، پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی، 8 سه‌ر مه‌ڕی وه‌ك خێر به‌خشی به سه‌رای ئازادی، ئه‌مه‌ش وه‌ك قوربانیه‌ك بۆ هه‌شت شه‌هیده‌كه‌ی روداوه خوێناویه‌كانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی. |
|
|