|
جه‌زیره نێت: رۆشنبیرانی كورد پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن |
Thursday, March 31, 2011 |
(سبه‌ی):
له راپۆرتێكدا كه له سایتی (جه‌زیره نێت) دا بڵاوبوه‌ته‌وه، به‌ناوی (رۆشنبیرانی كورد پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق) ده‌كه‌ن، تێیدا باس له پشتگیری رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان كراوه بۆ خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
له راپۆرته‌كه‌دا عه‌بدوڵا تاهیر به‌رزنجی، نوسه‌رو ره‌خنه‌گر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌ریانهه‌ڵداوه، چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دروستكردوه‌و سه‌رجه‌م چین و توێژه جه‌ماوه‌ری و رۆشنبیریه‌كان تێیدا به‌شدارن.
ئه‌وه‌شی وتوه: مه‌به‌ست له خۆپیشاندانه‌كان هه‌ڵماڵینی تابۆكانی ده‌سه‌ڵاتی تائیفی و حیزبیه، كه سه‌رتاپا جه‌سته‌و جومگه‌كانی حكومه‌تیان داپۆشیوه.
له لێدوانه‌كه‌یدا به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به مه‌به‌ستی په‌راوێزخستنی، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت به ساردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كاندا بكات و پێیوایه چه‌ند رۆژێك كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وامی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها خه‌یاڵی ئه‌وانه، وه‌ها مامه‌ڵه‌یه‌كیش تێڕوانینێكی نادروسته.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا سه‌لاح زه‌نگه‌نه، چیرۆكنوس و رۆماننوس، ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو كه، خۆپیشاندانه‌كان گوزارشت له ئیراده‌ی گه‌لی عێراق و ویسته‌كانی ده‌كات.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سیروان ئه‌مین، هونه‌رمه‌ندی ته‌شكیلی، داوای له هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و رۆشنبیرانی كورد كردوه، هه‌رچه‌نده له توانایاندایه بیخه‌نه گه‌ڕ بۆ پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای سلێمانی.
به بۆچونی ئه‌و، خۆپیشاندانه‌كان، ویست و خواستی جه‌ماوه‌ر دێنێته دی، تا ئه‌وكاته‌ش حكومه‌ت له جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كاندا ده‌ستی ده‌ستی بكات، متمانه‌ی گه‌ل پێی نامێنێت. |
|
|