Print
 سه‌رای‌ ئازادی‌؛ خوێندكارانی په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی چونه‌ ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌
Monday, April 4, 2011

(سبه‌ی‌):
له‌ درێژه‌ی‌ پشتگیری چین و توێژه‌كان‌ له‌ خۆپیشاندانی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان، دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی‌ 300 خوێندكاری‌ په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی له‌سه‌رای‌ ئازادی‌ چونه‌ ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌، ته‌ئكیدیشیان له‌وه‌ كردوه‌ رۆژانه‌ وه‌ك خوێندكارانی زانكۆی‌ سلێمانی‌ ده‌چنه‌ ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئاراس محه‌مه‌د، نوێنه‌ری‌ خوێندكارانی په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی سلێمانی‌، له‌ لێدوانێكدا به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: وه‌ك خوێندكارانی‌ په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی، رۆژانه‌ به‌ رێپێوان به‌ره‌و سه‌رای‌ ئازادی‌ به‌رێده‌كه‌وین، به‌ مه‌به‌ستی‌ پشتگیری‌ له‌ داواكاری‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ری‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان.
هاوكات ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا: تا ئه‌وكاته‌ی‌ سه‌رجه‌م داواكاری خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌ چونمان بۆ سه‌رای‌ ئازادی‌.

 ئاكام ئه‌بوبه‌كر

Sbeiy.com © 2007