(سبه‌ی):
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان نیگه‌رانی خۆی له روداوه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی ده‌رده‌بڕێت که ئه‌مه ده‌قه‌که‌تی:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌وه
به‌داخه‌وه گردبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی پاش سه‌عاتێك له كۆتایی هاتنی گردبونه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك كه‌سی گێره شێوێن بونه هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژی و هێرش كردنه سه‌ر باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان و كوژران و برینداربونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی لێ كه‌وته‌وه.
ئێمه له یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌كاتێكدا ئه‌و روداوه ئیدانه ده‌كه‌ین، و وه‌ك ڕه‌وت و ره‌فتاری هه‌میشه‌یی حزبمان دژی به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌كین كه ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تێك بدات و ببێته هۆی شێوانی باری سه‌قامگیری و بێ حورمه‌تی به داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
17/2/2011
كوردستان - هه‌ولێر