Print
 سلێمانی‌؛ بۆ ده‌ربڕینی‌ هاوخه‌می خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر سوتان و تاڵانكردنی باره‌گاكانی‌ گۆڕان، جه‌ماوه‌ری‌ گۆڕانخواز له‌ به‌رده‌م مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌
Saturday, February 19, 2011
سلێمانی‌؛ بۆ ده‌ربڕینی‌ هاوخه‌می خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر سوتان و تاڵانكردنی باره‌گاكانی‌ گۆڕان، جه‌ماوه‌ری‌ گۆڕانخواز له‌ به‌رده‌م مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌
 (سبه‌ی‌):
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن لایه‌نگر و چه‌كدارانی پارتیه‌وه‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ (پێنجشه‌ممه‌) مه‌كۆكانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ شاره‌كانی‌ هه‌ولێر و سۆران و باتاس سوتێندراون تاڵانكران، له‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ (هه‌ینی)ه‌وه‌ خه‌ڵكی گۆڕانخوازی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ چین چین له‌ به‌رده‌م گردی زه‌رگه‌ته‌ (مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان)، كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ ده‌ربڕینی‌ هاوخه‌می خۆیان.
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش تادێت ئاپۆرا و قه‌ره‌باڵغی جه‌ماوه‌ر رو له‌ زیادبون ده‌كات و پێشبینیش ده‌كرێت پاش نوێژی‌ هه‌ینی‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كۆبونه‌وه‌كه‌ په‌ره‌ بسێنێت.










Sbeiy.com © 2007