(سبه‌ی):
لاش ئولێ سکرتێری پارتی چه‌پی سویدی ئیدانه‌ی هێرش کردنه سه‌ر و کوشتنی خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی له کوردستانی عێراق ده‌کات.
سکرتێری پارتی چه‌پی سویدی رایگه‌یاندوه: ئێمه پشتگیری ته‌واوی به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌که ده‌که‌ین که بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بوه دژ به بێ‌کاری و هه‌ژاری، وه‌ئیدانه‌ی به‌کار هێنانی زه‌برو زه‌نگی حکومه‌تی کوردی ده‌که‌ین. ده‌بێ رێز له مافی راده‌ربڕینی مرۆڤ بگیرێت له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه.
لاش ئولێ له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2008 سه‌ردانی کوردستانی کردوه و گفتوگۆی له گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی و پارتی کردبو. ئامانجی سه‌ردانه‌که‌شی ئاشنابون بو به بارودۆخی چۆنیه‌تی گه‌شه‌کردنی پرۆسه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و دیموکراسی و مافی ژنان بو له هه‌رێمی کوردستان.
راشیگه‌یاندوه: له‌سه‌ردانه‌که‌مدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دوپاتی گرنگی به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی بێ‌کاری و هه‌ژاریم کرده‌وه. خۆپیشانده‌رانیش ئه‌مڕۆ هه‌مان ئه‌و کێشانه‌یان خستۆته‌ڕو له خۆپیشاندانێکی ئاشتیخوازانه، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران به ئامرازی کوشنده کارێکی قێزه‌وه‌نه و پێویسته هه‌مو دونیا به توندی ئیدانه‌ی بکات.
ده‌قی هه‌واله‌كه به زمانی سویدی: