(سبهی):
چاودێری کوردۆساید لهبهیاننامهیهکدا، ئیدانهی کردهوه نامرۆڤانهکهی شاری سلێمانی و دهکهن و داواش دهکهن لێکۆڵینهوه بکرێت.
لهبهیاننامهکهدا که وێنهیهکی بۆ (سبهی) نێردراوه، هاتوه: لەکاتێکدا هیواخوازبوین خۆپیشاندەران بەهیچ شێوەیەک پەنایان بۆ شێوازی توندو تیژی نەبردایە و رێرەوی مەدەنیانەی خۆیان پەرەپێبدایە، هاوکات زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە پڕ لەتاوانەی لقی ٤ پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین کە بەو شیوازە هۆڤیانە مامەڵەی لەگەڵ رەفتاری هەڵەی خۆپیشاندەران کرد و کۆمەڵکوژیەکی بۆ خەڵکی قارەمانی شاری سلێمانی ئەنجامدا.
ئهوهشی تێدا هاتوه: ئێمە بەتوندی ئەو رەفتارانە ئیدانە دەکەین و داوا دەکەین لیژنەیەکی بێلایەن لەدەرەوەی یهکێتی و پارتی بۆ بەدواچون بەرامبەر ئەو تاوانانە بێتە ئاراوە.
دهقی بهیاننامهکه
دوای خۆپیشاندانە مۆدێرن و هێمنانەکەی دوێنێی شاری سلێمانی کە تۆری بەرگری لەماف و ئازادیەکانی خەڵک بۆپشتگیری لەراپەرینی تونس و میسر ئەنجامیان دا، بەشێک لە خۆپیشاندەران بەتایبەتی گەنجانی شاری سلێمانی، بەرەو لقی ٤ پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێکەوتن و بەردبارانی ئەو بارەگایەیان کرد، لەئەنجامدا بەرپرس و پاسەوانەکانی لقی ٤ زۆر نامرۆڤانە کوشتارگەیەکیان بۆ خەڵکی سلێمانی ئەنجام دا.
بۆیە لێرەدا دەڵێێن:
1- لەکاتێکدا هیواخوازبوین خۆپیشاندەران بەهیچ شێوەیەک پەنایان بۆ شێوازی توندو تیژی نەبردایە و ڕێرەوی مەدەنیانەی خۆیان پەرەپێبدایە، هاوکات زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە پڕ لەتاوانەی لقی ٤ پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین کە بەو شیوازە هۆڤیانە مامەڵە ی لەگەل رەفتاری هەڵەی خۆپیشاندەران کرد و کۆمەلکوژیەکی بۆ خەلکی قارەمانی شاری سلێمانی ئەنجامدا ، کەتائێستا ئامارەکان بە شەهید بونی گەنجێک و ٥٧ بڕیندار باس دەکەن. چونکە بەپێی هەموو مافێکی مرۆیی هەموو دام ودەزگا چەکداریەکان بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران دەبێت تەقە بۆ ئاسمان بکەن و هەرگیز فیشەک بە ئاراستەی شەهییدبونیان نەکرێت . تەنانەت ئەوا هەموومان لەمیدیاکانی جیهانی دەیبینین لەگەرمەی گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری دژ بە روخانی سیستەمە سیاسیە دیکتاتۆرەکانی یەمەن و بەحرێن و لیبیا ئەو ژمارە شەهیدو بریندارەی لەیەک ڕۆژدا لێ نەکەوتۆتەوە ؟
2- پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام لەگەل هەر پارت وڕێکخراوێک کێشە و ئاڵۆزی تێ بکەوێت کەلتورێکی زۆر مەترسیداری دژە دیموکراسی دەگرێتە بەر ، ئەویش لەڕێگای هەوادارانی و بەبەرچاوی دام ودەزگا حکومەیەکان بارەگا حزبەکەتالان دەکات و دەسوتێنێ . بۆیە ئێمە بەتوندی ئەو رەفتارانە ئیدانە دەکەین و داوا دەکەین لێژنەیەکی بێلایەن لەدەرەوەی ئەم ٢ پارتە بۆ بەدواچون بەرامبەر ئەو تاوانانە بێتە ئاراوە .
لەکۆتایشدا پرسە وسەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدڕێژوانی گەنج دەکەین و هیوای چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین و هیوادرین خۆپیشاندەرانیش لەبڕی پەنابردن بۆتوندوتیژی بە شیوازی مەدەنیانە خەباتی جەماوەری خۆیان پەرە پێ بدەن و دەزگا ئەمنیەکانیش گیانی هاولاتیانی کوردستان
بپارێزن
چاودێری کوردۆساید /چاک
٢٠١١.٠٢.١٨