Print
 رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ خێزانی‌ (زمناكۆ رزگار عه‌بدوڵا) یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌
Saturday, February 19, 2011
(سبه‌ی‌):
ئێمه‌ كه‌سوكاری‌ (زمناكۆ رزگار عه‌بدوڵا) ئه‌و كوڕه‌ی‌ كه‌ كراسی‌ سوری‌ له‌ به‌ردایه‌، هه‌روه‌كو شه‌هید (رێژوان) ئه‌ویش كراسه‌كه‌ی‌ سوره‌ و فیشه‌ك به‌ر مێشكی‌ سه‌ری‌ كه‌وتوه‌ تكایه‌ به‌راورد بكه‌ن له‌ نێوان ره‌سمه‌كاندا...
زمناكۆ پانتۆڵێكی‌ كابۆی‌ شینی‌ كاڵه‌ شه‌هید كاكه‌ رێژوان پانتۆڵێكی‌ كابۆی‌ ره‌شه‌.
زمناكۆ بلوزه‌كه‌ی‌ كڵاوی پێوه‌یه‌ له‌ دواوه‌وه‌.
شه‌هید كاكه‌ رێژوان بلوزه‌كه‌ی‌ بێ كڵاوه‌.
زمناكۆ مستیله‌یه‌ك له‌ ده‌ستی‌ چه‌پیدایه‌، شه‌هید كاكه‌ رێژوان مستیله‌ی‌ له‌ په‌نجه‌دا نیه‌.
تكایه‌ جیاوازیه‌كان رون و ئاشكرایه‌... ناوی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ هیچ شوێنێكدا نیه‌... نه‌ له‌ بریندار و نه‌ له‌ كوژراو بۆ زنیاری‌ زیاتر...
(زماناكۆ) له‌ 1-3-1995 له‌ دایك بوه‌ و سه‌ر به‌ هیچ حیزب  و لایه‌نێك نیه‌ و ته‌مه‌نی‌ 16 ساڵه‌ له‌ مه‌كته‌بی‌ ئه‌زمه‌ڕی‌ كوڕانه‌ و له‌ پۆلی‌ 4ی‌ ئاماده‌ییه‌... ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ و دكتۆره‌كان ده‌ڵێن: مێشكی‌ وه‌ستاوه‌ و ته‌نها دڵی‌ لێده‌دات.
 سوپاس بۆ هاوكاریتان و راستكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریه‌كان...

(رزگار عه‌بدوڵا) باوکی زمناكۆ
 سلێمانی‌
Sbeiy.com © 2007