بێستون محه‌مه‌د ساڵح
سه‌ره‌تای روداوه‌كانی ١٧/٢پلانێكی داڕێژراوی مه‌دروس پێش وه‌خت و بڕیاردرا و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه، په‌یڕه‌وكردنی پلانی ستراتیژی هه‌ردو حیزب بۆ په‌لاماردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان...
گه‌رمه‌ی كاره‌سات بو، نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌موانی هێور و دڵنیاكرده‌وه به‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌یه بۆ هاوكاریكردنی ده‌زگا فه‌رمیه‌كان و حكومه‌تی كوردستان!.
نه‌وشیروان مسته‌فا، به چاكی دیراسه‌ی روداوه‌كه‌ی كردبو، ئه‌و ده‌یزانی ده‌سه‌ڵات له بۆسه‌دایه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌تایبه‌تی دوای به‌یاننامه چاكسازییه‌كه... ئیدی ده‌سه‌ڵات ئۆباڵی نائارامی ره‌وشی كوردستان له ئێستا‌و ئاینده‌دا ده‌خاته ئه‌ستۆو پاڵ گۆڕان!...
ئه‌م هزره‌ی ده‌سه‌ڵات مۆنۆپۆلكردنی ته‌نات (عیلمی غه‌یبیه)...
ده‌سه‌ڵات سێ ئامانجی هه‌بو:
١/تێوه‌گلانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌وه‌ی هێزی چه‌كداری هه‌یه، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیدعایه‌ی كه هه‌رده‌م بزوتنه‌وه‌كه خوازیاری به‌مه‌ده‌نی بونی كۆمه‌ڵگه‌یه، له‌و روانگه‌شه‌وه گۆڕان خۆی به بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی هه‌ژمارده‌كات.
٢/هێنانی هێزی چه‌كدار به بیانوی جۆراوجۆر دیاره هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره، پێشڕه‌وایه‌تی كردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ خواست و مافه‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستان.
٣/كه‌مكردنه‌وه، ئه‌گه‌ر بكرێ سه‌ركوتكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و رۆشنبیر‌و نوسه‌ر و كه‌سانی نیشتمانپه‌روه‌ر، چونكه ده‌سه‌ڵات بێ ئومێد و هاتۆته‌سه‌ر چۆك، به‌وه‌ی ئه‌م هه‌مو ده‌نگه‌ی به له‌شكری راگه‌یاندن و ته‌سریحاتی سه‌ركرده‌كان، نه‌توانرا هێورو ئارام بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش رای گشتی هه‌ژاندوه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ری ته‌سفیه‌كردنی جه‌سته‌یی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌ره‌ی گه‌لدان هه‌یه!...
نه‌وشیروان مسته‌فا به‌وردی چاودێری بارودۆخه‌كه بو، خۆ به‌خۆ ئه‌م ئارامی و هاریكاری و هاوكاری هه‌ڵبژارد، وه‌لێ ئه‌وان رقی خۆیان له هه‌ولێر و سۆران مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیان سوتاند، له دهۆك باره‌گای گۆڕان تاڵان كرا. ئه‌مه وێڕای به‌تاڵانبردنی دوده‌زگای راگه‌یاندن.
سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایی خه‌ڵكدا، ده‌بینی گه‌نجانی توڕه و خاوه‌ن هوشیاری وه‌لاو خۆشه‌ویستیان بۆ كورد و كوردستانه، ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ده‌ستڕێژی بیكه‌سی و كڵاشینكۆف وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاته...
دوابه‌دوای روداوه‌كه، هێشتا سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ست به مه‌ترسی كه‌یسه‌كه ده‌كات، بۆیه له‌ڕێگه‌ی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌كه دوا له جه‌ماوه‌ر ده‌كرێ پشتوێنه‌ی پته‌و له خه‌ڵكی سڤیل به‌كار بێت، له به‌رابه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو!...
بڕوانن هزرو كه‌سایه‌تی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌گه‌ره‌كان، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵات و به‌دیاریكراوی پارتی، له‌لایه‌ك لێپرسراوی لقی چوار ده‌ڵێت: پارتی دیموكراتی كوردستان پاروێكی هینده بچوك نیه بۆیان قوت بدرێت.
فازل میرانی ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی په‌لاماری باره‌گاكانمان ده‌ده‌ن تا بۆمان بكرێت ده‌سته‌كانیان ده‌بڕینه‌وه.
نێچیره‌وان بارزانی ده‌ڵێت: ئێمه پێمان وایه غه‌درێكی زۆر له لقی چواری پارتی كراوه.
سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت: وا دیارە ئه‌مڕۆ پێنج شەممە 17/2/2011 هێرش كراوەتە سەر بارەگای لقی (4)ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری سلێمانی و لە ئەنجامدا كوژراو و برینداری لێ كەوتۆتەوە.
په‌رله‌مانتارێكی پارتی رێگری له‌سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتارێك سه‌باره‌ت به روداوه‌كه‌ی سلێمانی ده‌گرێ و به جنێو قسه‌ی ناشیرین روبه‌ڕوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێته‌وه، دواجار سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌یكاته ده‌ره‌وه له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانداو پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان رێگه‌یدا به خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی فراکسیۆنی گۆڕان سه‌باره‌ت به روداوه خوێناوییه‌که‌ی سلێمانی، به‌ڵام ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری پارتی رێگری له‌خوێندنه‌وه‌ی کرد.
وتیشی: ئه‌شواق جاف پاش رێگریکردن له‌خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که، که‌وته جنێودانی په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی گۆڕان و وته‌ی ناشرین ئاراسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کرد، به جۆرێک که گۆڕانی به "به‌کرێکگیراو له‌قه‌ڵه‌مدا".
هه‌ژمون و ئه‌زمونی پارتی ئێستا هه‌ڵگری دروشمی (پێكه‌وه‌ژیان، نوێبونه‌وه، دادپه‌روه‌رییه)، پێمان ده‌ڵێت، ئه‌م حیزبه به‌درێژایی ته‌مه‌نی كاری له‌سه‌ر دو ئاست كردوه یه‌كه‌م ترس، دوه‌م پاره. هه‌ربۆیه ده‌بینین كاتێك كاره‌ساتێكی جه‌رگ بڕی وه‌ك ئه‌وه‌ی سلێمانی له ده‌رئه‌نجامی ترسه‌وه روده‌دات، جێگری سه‌رۆكی پارتی باس له سوڵحی عه‌شایه‌ریی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌س و كاری كاره‌ساته كه ده‌كات!...
فازل میرانی له مه‌سیف سه‌لاحه‌دین زیاتر ناتوانێت بێته خواره‌وه، كه‌چی باسی ده‌ست بڕینه‌وه ده‌كات!
لێپرسراوه‌كه‌ی لقی ٤ی پارتی شارێكی پڕ خه‌ڵتانی خوێن كردوه، زۆر به ئارامی و باوه‌ڕ به‌خۆ بونه‌وه ده‌ڵێ، پارتی پارویه‌كی ئاسان نیه!...
سه‌رۆكی پارتی، ١٣/٢ باسی له‌وه ده‌كرد كه(یان وه‌زعه‌كه چاك ده‌كه‌م، یان بڕیاری تر ده‌ده‌م) هه‌ره‌ها وتی: ( قبوڵی ئه‌وه ناكه‌م له‌و هه‌رێمه‌دا غه‌در له‌كه‌س بكرێت)!... به‌ڕاستی سه‌رۆك هێشتا، غه‌در روی نه‌داوه؟!...
پارتی و حیزبۆكه‌كانی ده‌وری ویستیان، گڕوتاوی بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بده‌ن به كه‌لتوری (ترس)، پاشان (قه‌ره‌بوی) هه‌ڵه‌كان بكه‌ن.
به درێژایی ئه‌م بیست ساڵه پارتی ئه‌م په‌لاماردانه‌ی كردۆته كه‌لتورو عورف و نه‌هجێكی پیاده‌كراو، كێی ویستبێ، په‌لاماری داوه، بۆنمونه (باره‌گای حیزبی سۆشیالست له سلێمانی)، ساڵانی ١٩٩٠... باره‌گای توركومانه‌كان له هه‌ولێر... باره‌گاكانی یه‌كگرتو له بادینان...
ئه‌م سیناریۆ به‌رده‌وامه‌ی پارتی، له سلێمانی خراپ كه‌وته‌وه، ئه‌وه‌ی ویستیان به ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر به دڵی ئه‌وان و هاوپه‌یمانه‌كانیان نه‌بو، هه‌ربۆیه گه‌نجانی خاوه‌ن وه‌لاو هوشیاریی و ئینتیما بۆ كورد‌و كوردستان، هه‌ره‌سیان به جڵه‌وگیری ئه‌مانه هێناوه، ئێستا به‌رده‌وام شاری سلێمانیان روبه‌ڕوی نائارامی كردۆته‌وه، دڵه‌ڕاوكێ، پشێوی، تۆقاندن به‌رده‌وامه...له‌لایه‌ك
له‌لایه‌كی تره‌وه، ده‌شێ نه‌وشیروان مسته‌فا رێڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر به‌گوڕ تر بكات، هه‌وێنی روداوه‌كانی سلێمانی، ته‌واوی چین و توێژه‌كان و خوێندكار‌و قوتابیانی زانكۆ و پارێزه‌ر و مافپه‌روه‌ر و مامۆستایانی زانكۆ... نه‌عره‌ته‌ی ژانگرتن و له دایكبونی ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لی كورد بێت و مه‌شخه‌ڵی ئه‌م شۆڕشه نوێیه ناوزه‌د به شۆڕشی شه‌هید رێژوان بكرێت...