|
وه‌زیری پێشمه‌رگه: به بڕیارێكی من هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێن و باره‌گاكانی خۆیان |
Monday, February 21, 2011 |
(سبه‌ی):
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاشكرایكرد، به فه‌رمانێكی ئه‌و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی زێره‌ڤانی پارتی كه له شه‌وی 17ی شوباته‌وه هاتونه سنوری پارێزگای سلێمانی، ده‌كشێنه‌وه باره‌گاكانی خۆیان.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا كه پاشنیوڕۆی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) رێكیخست، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسه‌وه خه‌ریكه كۆنترۆڵی بارودۆخی شاری سلێمانی ده‌كرێت و ئاسایش و سه‌لامه‌تی بۆ شاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به بڕیارێكی من هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ده‌كشێنه‌وه شوێن و باره‌گاكانی خۆیان.
وتیشی: هێزی زێره‌ڤانی به‌هیچ جۆرێك نه‌هاتونه‌ته ناو شاری سلێمانی و به‌فه‌رمانێكیش ئه‌و هێزه كه‌وته ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر به‌پێی فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌و هێزه ده‌جوڵێنه‌وه.
|
|
|