Print
 ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌: ئه‌و هێزانه‌ی هێنراونه‌ته‌ سلێمانی بکشێنرێنه‌وه‌
Sunday, February 20, 2011

(سبه‌ی):
ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وه‌ك هه‌ڵبژێردراوی‌ ده‌نگی‌ هاووڵاتیانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ئه‌نجامی‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی‌ له‌هه‌رێمدا هه‌یه‌و پشێوی‌ كه‌وتۆته‌ ناو پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌گشتی‌ و پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌تایبه‌تی‌ داواده‌كات:
1.به‌مه‌به‌ستی‌ هێوركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بارودۆخه‌ داواكارین ده‌ست به‌جێ ئه‌و هێزه‌ جوڵاوانه‌ی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ پارێزگاوه‌ هێنراوه‌ته‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ شاری‌ سلێمانی‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی‌ خۆیان.
2.ده‌زگاكانی‌ ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی‌ چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی‌ سلێمانی‌ ئه‌ركی‌ پاراستنی‌ دام و ده‌زگا حكومی‌ و حیزبی‌ و كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و خۆپیشانده‌ران بگرنه‌ ئه‌ستۆ وه‌به‌گیانێكی‌ نیشتیمان په‌روه‌رانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكرێت.
3.داواكارین له‌هه‌موو لایه‌ك به‌وپه‌ڕی‌ به‌رپرسیارێتی‌ یه‌وه‌ هه‌نگاو بنێن و دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌ نواندنی‌ توند و تیژی‌.
4.داواكارین به‌په‌له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسی‌ یه‌كانی‌ كوردستان به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ له‌سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆ دابنیشن بۆ دانانی‌ به‌رنامه‌ی‌ نوێ بۆ  به‌ڕێوه‌بردنی‌ هه‌رێمه‌كان.
5.داواكارین دام و ده‌زگا ڕه‌سمیه‌ ئه‌منیه‌كان و لایه‌نه‌ حزبیه‌كان كه‌مامه‌ڵه‌ی‌ ته‌ندروست و یاسایی‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بكه‌ن و ئیدانه‌ی‌ هه‌موو جۆره‌ توندوتیژیه‌كبن به‌رامه‌به‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران و هاووڵاتیان و دام و ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن وه‌ خوێن ڕشتنی‌ هاووڵاتیان هێڵی‌ سوربێت لای‌ هه‌مووان و سوتاندنی‌ باره‌گاكانی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن و هه‌ر ده‌زگایه‌كی‌ تر نه‌بێته‌ په‌رچه‌كردار، به‌ڵكو گفتوگۆو گوێگرتن و دیالۆك به‌رامبه‌ر به‌ داواكارییه‌كانی‌ هاووڵاتیان ده‌ست پێ بكه‌ین.


           وته‌بێژی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
20/2/2011
 

Sbeiy.com © 2007