(سبه‌ی):
به‌یاننامه
سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ند رۆژێكه ناره‌زایه‌كان پێیان ناوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدارو ژماره‌یه‌ك شه‌هیدو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌و نائارامی و دڵه‌راوكێ و نیگه‌رانی له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان دروست كردووه ، وه ئه‌گه‌ر وا بڕوات ره‌نگه كۆمه‌ڵێك روداوگه‌لی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بێته پێشه‌وه كۆنترۆڵكردنی له ده‌ست ده‌ربچێ .
ئێمه له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان سه‌ره‌رای نیگه‌رانیمان بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له سه‌ر ئه‌م خاڵانه ده‌كه‌ینه‌وه:
1. خۆپیشاندانی هێمنانه‌و ئاشتیانه‌و داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ر مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌موو هاوڵاتیانه‌و ته‌واو پشتگیری لێ ده‌كه‌ین.
2. به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ خۆپیشانده‌ران په‌نا بۆ كاری توندوتیژی و تێكده‌رانه ببه‌ن به به‌رد باران كردن و سوتاندننی باره‌گاو دام‌و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان.
3. له به‌رامبه‌ردا نابێ داموده‌زگا حكومی و حیزبیه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك به چه‌ك و گولله رووبه‌رووی خۆپیشانده‌ران ببنه‌وه ، وه كاتی خۆپیشاندانه‌كه له رێره‌وی خۆ ده‌رده‌چێ و زیانی لێده‌كه‌وێته‌وه پێویسته ته‌نها له رێگای دادگا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكرێت .
4. پشتگیری له داوای ره‌وای خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین و داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین چاكسازی بچێته قۆناغی جێ به جێ كردن كه هه‌موو به‌رپرسانی حكومی و حزبی دانی پێ داده‌نێن و چی تر خه‌م ساردی نه‌كرێت به به‌رنامه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌نجام بدرێت .وه هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كان له حكومه‌ت و له ده‌سه‌ڵاتدا پردی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ر دروست بكه‌ن له رێگای دایه‌لۆك و گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ل خۆپیشانده‌ران تاكو له نزیكه‌وه‌و به یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كان بكه‌ن.
6. پێك هێنانی لیژنه‌یه‌ك له دادوه‌ران و كه‌سانی بێ لایه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی شاری سلێمانی له رۆژی 17/2/2011 تۆمه‌تباران بدرێته داداگایه‌كی تایبه‌تی بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ.
7. داوا له لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن و حكومه‌ت ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به سینگێكی فراوان و به بێ گرژی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتری و ره‌وشه‌كه بكه‌ن وه هه‌موو لایه‌ك بارودۆخه‌كه به‌ره‌و هێوركردنه‌وه‌ی ببه‌ن .
له كۆتایی دا سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدانی و چاك بوونه‌وه‌ی خێرابۆ برینداره‌كانی ده‌خوازین.
سه‌ندیكای
پارێزه‌رانی كوردستان
22/2/2011