Print
 ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری عێراق بۆ پشتگیری خه‌ڵکی سلێمانی ده‌چنه‌ ‌مه‌یدانی ئازادی
Monday, February 28, 2011


(سبه‌ی):
له‌ درێژه‌ی پاڵپشتی چین و توێژه‌ جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ خه‌ڵکی سلێمانی و کۆتایی هێنان به‌ ناعه‌داله‌تی و ئه‌نجامدانی چاکسازی، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری عێراق ده‌چنه‌ مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانی.
ماوه‌ی شه‌ش رۆژه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌و تێکڕا ئیدانه‌ی ته‌قه‌کردن له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن، هاوکات دوێنێ (سێشه‌ممه‌) ژماره‌یه‌ک رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند بۆ پاڵپشتی کردنی خۆپیشانده‌ران سه‌ردانی (مه‌یدانی ئازاد) به‌رده‌رکی سه‌رای شاری سلێمانیان کرد.
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌)ش هه‌ریه‌که‌ له‌ شۆڕش حاجی سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق و له‌تیف مسته‌فا ئه‌ندامی ئه‌و فراکسیۆنه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بچنه‌ مه‌یدانی ئازادی سلێمانی و پشتگیری له‌ خۆپیشانده‌ران و داوا ره‌واکانیان ده‌که‌ن،
له‌هه‌مانکاتداو وه‌ک رۆژانی رابوردو رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌ی رۆژانه‌ی جه‌ماوه‌ری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌بن.

Sbeiy.com © 2007