(سبه‌ی):
به‌یاننامه‌ی
كه‌مپینی داكۆكی كردن له‌مافی مامۆستایان
ئه‌وه‌ی ڕون و ئاشكرایه لای هه‌موان كه گه‌نده‌ڵی بوه‌ته به‌شێك له ژیانی ئیداری و سیاسی كوردستان، كه‌سه‌رجه‌م جومگه‌كانی حكومه‌تی داگیر كردوه و پشكی شێر به‌ر داموده‌زگاكانی په‌روه‌رده‌و فێركردن كه‌وتوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌مپینی داكۆكیكردن له‌مافی مامۆستایان یاداشتێكی له (13/2/ 2011) ئاڕاسته‌ی لایه‌نی به‌رپرس كردوه كه به‌ده‌م سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه بێت له‌ناویاندا چینی مامۆستایان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشتگیری له‌سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و چین و توێژه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه به‌نده به‌جێ به‌جێ كردنی راسته‌قینه‌ی داواكاری چین و توێژه‌كان، هه‌ر لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه ده‌كه‌ینه‌وه :
1- خۆپیشاندان مافی سروشتی هاوڵاتیانه‌و كه‌س بۆی نییه رێگری لێبكات .
2- پشتگیری مامۆستایان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ خۆپیشانده‌ران و سه‌رجه‌م داوا ره‌واكانیان .
3- به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی (17/ شوبات) و رۆژانی داهاتو ده‌كه‌ین و پێمانوایه هیچ پاساوێك نیه بۆ ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران و دوباره‌كردنه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی تردا زه‌نگێكی مه‌ترسیداره .
4- هێنانی هێزو تێكدانی ئارامی شار به‌هه‌موو شێوه‌یه‌م محكوم ده‌كه‌ین .
5- داواكارین هه‌رچی زوتره تاوانباران بدرێنه دادگا‌و قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتوان بكرێته‌وه .
6- ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و سوتاندنی باره‌گا (حكومی و حزبی) یه‌كان ئیدانه ده‌كه‌ین .
7- رازی نابین به‌هیچ جۆرێك لاوان و گه‌نجانی وڵات به‌گێره‌شێوێن و تێكده‌ر له‌قه‌ڵه‌م بدرێت و خوێنیان به‌ناهه‌ق بڕژێ، چونكه نه‌وه‌ی دواڕۆژی گه‌ل و وڵاتن و هه‌وێنی هه‌مو شۆڕش و راپهڕینێكن .
8- داواكارین سه‌رجه‌م مامۆستایان رۆژی (پێنجشه‌ممه) سه‌عات (3) روبكه‌نه به‌ر ده‌ركی سه‌را كه به گۆڕه‌پانی ئازادی ناوزه‌ند كراوه .
وێڕای پشتگیریمان بۆ سه‌رجه‌م داواكانی خۆپیشانده‌ران داواكارین لایه‌نی به‌رپرس به‌په‌له وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران بده‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت .
كه‌مپینی داكۆكیكردن له‌مافی مامۆستایان
23/2/2011