ئارام عارف
ئه‌و خۆره‌ی که ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی لاوان بۆی ده‌ڕوانن و هاواری بۆ ده‌که‌ن گیانی خۆیان له پێناویدا به‌خت ئه‌که‌ن، که ساڵانێکه وه‌ك شه‌وه زه‌نگێك باڵی کێشاوه به‌سه‌رماندا، ئه‌و هه‌وره ره‌شه‌ی ته‌نها ئاسۆی مه‌رگی لێوه دیاره، له ژوره‌که‌ی ئه‌و دیو براکانیان ئه‌کوشتین و له‌م دیویش باوه‌ڕمان ده‌کرد که له‌ناوبردنی ره‌وایه!
ئه‌و رۆژانه به‌سه‌رچو که هه‌مو چینوتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵ به به‌یت و بالۆره باوه‌ڕیان ئه‌کرد، هه‌روه‌ك منداڵ چۆن به هه‌ستی پاکی خۆی باوه‌ڕی به‌دایکی ئه‌کرد کاتێك پێی ئه‌وت، بخه‌وه ده‌نگ مه‌که شه‌و له‌بان (باگردێن) بۆت دێت ئه‌تخوات، دایك بۆ حه‌وانه‌وه‌ی جگه‌رگۆشه‌که‌ی ئه‌مه‌ی به‌کارده‌هێنا، به‌ڵام کاتێك که گه‌وره بو، هه‌ر ئه‌و شه‌وله‌بانه‌ی که له‌ترسیدا ئه‌خه‌وت و هه‌ناسه‌ی له‌خۆی ده‌بڕی، بۆخۆی ده‌چو په‌تی ده‌کرده هه‌ردو گوێچکه‌ی شه‌وله‌بان و به‌ڕاست و به چه‌پ سه‌ربانی پێ ده‌گێڕا، بۆئه‌وه‌ی ماڵه‌که‌یان دڵۆپه نه‌کات و نه‌ڕوخێت، خۆ ئه‌گه‌ر له‌کاتی سه‌ربان گێڕانه‌که‌دا بکه‌وێته خواره‌وه و شه‌وله‌بانیش له‌ناوی به‌رێت، ئه‌وا برایه‌کی تری په‌ت ئه‌کاته‌وه گوێچکه‌ی شه‌وله‌بان، ئه‌گه‌ر ئه‌ویشی له‌ناوبرد ئه‌وا له‌به‌ر چاوان ره‌ش ده‌بێت و فڕێی ده‌ده‌ن.
ئیتر ئه‌و رۆژانه به‌سه‌رچو به گوته‌ی ناڕاست چاوه‌ڕوانبین له شه‌وه‌زه‌نگدا، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی خۆتاندا، به‌کوشتن و تۆقاندن بمان خه‌وێنن، خۆمان هاتوین به روخساری خۆمان به ده‌نگی خۆمان هاوار ده‌که‌ین ئازادی و یه‌کسانی نا بۆ توندوتیژی، به‌ڵێ بۆ یاسا، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، چه‌ند توندوتیژی به‌کاربهێنن له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌کمان دانیه، له‌به‌رئه‌وه باشتروایه گوێ بۆ داواکاریه‌کانمان بگرن، وه‌کو شه‌وله‌بانه‌که براکه‌شم بکوژی خۆم دێم منیش بکوژی دوای ئه‌وه خێزانکه‌مان بڕیار ده‌ده‌ن که فڕێت بده‌ن.
ده‌گه‌ین به‌و خۆره‌ی که به‌یه‌كجار دنیامان بۆ روناك ده‌کاته‌وه، ئه‌و خۆره‌ی عه‌قڵه به‌ستوه‌کان ئه‌توێنێته‌وه، ئه‌بێت بگه‌ین به‌و ڕۆژه‌ی که داهاتی بێ شوماری وڵات بۆ خزمه‌تکردنی هاوڵاتیان به‌کار بهێنرێت،هه‌ر وه‌ك منداڵی ساوا له‌باوه‌شی دایکماندا به ئاسوده‌یی ئه‌و به‌شه شیره‌ی که بۆمان دانراوه که به‌شی خۆمانه و ده‌یخۆین، که من ناتوانم به‌شی براگه‌وره‌که‌م بخۆم، وه ئه‌ویش ناتوانێت به‌شی من بخوات، له‌م وڵاته‌ش ئه‌بێت ئه‌وه ڕوبدات هه‌مومان ڕۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته‌ین ،
ئه‌بێت بگه‌ین به و رۆژه‌ی که هه‌مو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ یه‌ك یاسا بیانگرێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له‌ترافیکی سه‌ر شه‌قاماکاندا له‌کاتی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده‌کاندا هه‌مومان له‌یاککاتدا به‌بێ جیاوازی ئه‌په‌ڕێنه‌وه، گه‌وره و بچوك، سه‌رمایه‌دار و هه‌ژاران، کوڕان و کچان، خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار، ده‌سه‌ڵاتدار و بێ ده‌سه‌ڵات، نا وه‌ك! ئێستا بۆ من سوره و بۆ تۆ سه‌وزه، شکانی شوشه‌ی تۆ ده‌ست درێژیبێت و کوشتنی من ره‌وابێت! گوایه گێره‌شێوێنم! نا بۆ یاسایه‌ك بڕیاری ده‌ستگیرکردنی فاروق ره‌فیق بدات و بکوژانیش له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بحه‌وێنه‌وه!
ئه‌و رۆژه دێت سه‌روه‌ری بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که هاوشانی ئه‌و لاوه ئازا‌و ئازادانه‌ی داوای یاسا ده‌که‌ن، فرسه‌ته هه‌مو رۆژێك هه‌ڵوێست له ده‌رگامان نادات، بۆ بێ ده‌نگن مامۆستایانی ئایینی؟ ئایین بۆ پشتیوانی زوڵم لێ کراوانه، نه‌کو پشتیوانی له زاڵمان!، بۆ بێده‌نگن هونه‌رمه‌ندان؟ بۆ بێ ده‌نگن؟ شاعیران؟ کوا شیعر وهاوار بۆ خوێنی لاوه‌کانتان؟، بۆ بێ ده‌نگن پێشمه‌رگه‌ی خاك، تۆ ره‌نگی خاکیت پۆشیوه ئه‌بێت بجه‌نگی بۆ خاك نه‌کو بۆ که‌سێك براکانی خۆت بکوژی!!، چه‌ند جوانه هه‌مومان به‌یه‌که‌وه داوای یاسا بکه‌ین، هه‌ڵوێست وه‌رگرین بابتوانین به‌یه‌که‌وه بژین، هه‌مومان ئه‌رکی نیشتیمانی خۆمان جێبه‌جێ بکه‌ین وه‌کو خێزانێك له یه‌ك ماڵدا له‌ژێر یه‌ك سایه و له‌سه‌ر یه‌ك سفره نان بخۆین.