Print
 كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌رونناسانی كوردستان: پێویسته‌ ‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم گیانی خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیان بپارێزن
Thursday, March 3, 2011

(سبه‌ی):
 یاداشتنامه‌ی‌ دووه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌روونناسانی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و شارو شارۆچكه‌كانی‌ تری‌ كوردستان
كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ سه‌ربه‌رزو خۆشه‌ویستی‌ كوردستان
خۆپیشانده‌رانی‌ بونیادنه‌ری‌ ڕێزو عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ 
گه‌نجانی‌ دڵپڕ ئومێدی‌ چاكسازی‌و گۆڕانكاری‌
سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
به‌ڕێزان دوابه‌دوای‌ یاداشتنامه‌ی‌ یه‌كه‌ممان،ئێمه‌ وه‌ك توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ده‌روونی‌ له‌كوردستاندا،له‌ڕوانگه‌ی‌ هه‌ستكردنمان به‌به‌رپرسیارێتی‌ نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌یی‌ و ئه‌ركی‌ ڕێكخراوه‌یمان به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكه‌ی‌ كوردی‌,به‌گرنگی‌ ده‌زانین شیكردنه‌وه‌ی‌ خۆمان له‌م چه‌ند خاڵه‌ی‌ خواره‌وه‌دا بخه‌ینه‌ به‌رچاو و سه‌رنجی‌ به‌ڕێزتان.
1- جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خۆپیشاندان و چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌شێكی‌ گرنگی‌ مافه‌ بنچینه‌ییه‌كانی‌ هاوڵاتیانن،لێره‌دا به‌ئاشكرا و به‌جدی‌ پشتگیری‌ خۆمان بۆ داخوازییه‌ ڕه‌واكانی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و خۆپیشانده‌رانی‌ دڵسۆزی‌ كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
2- پێویسته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و حزبه‌ كوردستانیه‌كان راسته‌وخۆ ده‌ست بكه‌ن به‌حیوارو گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانداو به‌هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی‌ پسپۆڕ پلانی‌ چاره‌سه‌ركردن دابنێن و داواكارییه‌ ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێبكه‌ن..
3- پێویسته‌ ده‌زگا به‌رپرسه‌كان له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گیان و سه‌لامه‌تی خۆپیشانده‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان و ئازادییه‌كانی‌ هاوڵاتیان بپارێزن.
4- دادگایكردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌قه‌یان له‌ هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌ران كردوه‌و شه‌هیدو برینداریان كردوون.
5- به‌توندی‌ ئیدانه‌ی‌ هه‌موو توندوتیژی‌ و ته‌قه‌كردن و كوشتن و برینداركردن و زه‌بروزه‌نگێك ده‌كه‌ین و مه‌حكومی‌ ده‌كه‌ین.
6- حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌زوترین كات ده‌ست به‌چاكسازی‌ ڕیشه‌یی‌ بكات و گه‌نده‌ڵكاران له‌سه‌ر كار لابدات و بیاندات به‌دادگا و چاكسازی‌ بچێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و كار به‌راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ بكرێت،به‌تایبه‌ت راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ ئیداره‌ی سلێمانی‌ .
7- داوا له‌خۆپیشانده‌رانی‌ دڵسۆزی‌ كوردستان ده‌كه‌ین به‌هیچ جۆرێك توندوتیژی‌ به‌كار نه‌هێنن و نه‌فره‌ت له‌ توندوتیژیی‌ و رق كینه‌و بوغز بكه‌ن وهێمنی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ بپارێزن و به‌شێوازی‌ مه‌ده‌نیانه‌ گوزارشت له‌ماف و داخوازییه‌كانتان بكه‌ن و (به‌لێ‌ بۆ ئاشتی‌ و نا بۆ توندوتیژی‌ وئازادی‌ وخۆشه‌ویستی‌ و لێبورده‌یی‌ بكه‌نه‌ دروشمی‌ هه‌میشه‌یی‌ خۆتان)..

سه‌ركه‌وتووبێت خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی‌ و پرۆسه‌ی‌ دیموكراسی‌ له‌كوردستاندا
كۆمه‌ڵه‌ی‌ كۆمه‌ڵناسان‌و ده‌رونناسانی‌ كوردستان/سلێمانی‌ 24/2/2011
ناونیشان: سلێمانی-  شه‌قامی قه‌نات – ته‌لاری ڕێكخراوه‌كان – پشت فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی
ته‌له‌فۆنی ئۆفیس:  0533232206  مۆبایل:  07701556860  یان  07501065152
ئیمه‌یل : [email protected]

Sbeiy.com © 2007