Print
 ڤایرۆسێکی کوشندە روبەڕوی شێرپەنجەی مەمک دەبێتەوە
Monday, October 3, 2011
(سبەی):
 ماڵپەری (ساینس دەیلی) ئەمەریکی بڵاویکردەوە، جۆرە ڤایرۆسێک توانای لە ناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکانی مەمکیان هەیە، بەبێ ئەوەی ئەو ڤایرۆسە هیچ زیانێکی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ هەبێت.
زانایان لە زانکۆی بنسلڤانیا لێکۆڵینەوەیەکیان لەبارەی ڤایرۆسی جۆری  "AAV2"کە توانای لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکانی مەمکیان هەیە بەبێ ئەوەی ئەو ڤایرۆسه‌ هیچ کاریگه‌رییه‌کی خراپ لەسەر تەندروستی ئەو کەسە دروست بکات.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌که‌، جۆرە ڤیارۆسە کاریگەری بەهێزی لەسەر سەرجەم قۆناغەکانی شێرپەنجەی مەمک هەیە، کە بەیەکێک لە بەربڵاوترین نەخۆشییەکانی جیهان دادەنرێت و چارەسەرکردنیشی تۆزێک قورسە.
پیشبینیش دەکرێت ئەو جۆرە ڤایرۆسە دەسپێک بێت بۆ بنبڕکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک.
Sbeiy.com © 2007