| 
                    
                        |  |  
                        | دو تەقینەوەی بەهێز بەغدا دەهەژێنێت |  
                        | 29/05/2015   08:36:01 |  
                        | (سبەی): دو تەقینەوەی بەهێز هۆتێل بابل و یانەی عەلویە لە ناوەڕاستی شاری بەغدا دەکاتە ئامانج و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش، تائێستا (39) کەس بونەتە قوربانی.
 بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی، تەقینەوەی یەکەم لەناو هۆتێل بابل لە ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی شاری بەغدا ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە (8) کەس کوژران و (15) کەسی دیکەش برینداربون.
 هاوکات بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش، لە تەقینەوەکەی یانەی عەلویەی بەغدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و (13) کەسی دیکەش برینداربون.
 لەئێستاشدا بەشێکی زۆر لە قوربانییەکان رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون و پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکەوە، ژمارەی قوربانییەکان رو لە زیادبون بکات.
 |  
                        |  |  |