Print WWW.SBEIY.COM
 هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
29/05/2015 10:51:32
(سبەی):
شەوی رابردو بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای سەرەکی نێوان هەڵەبجە و شارۆچکەی سیروان، پێنج کەس بونە قوربانی.
موقەدەم فازیل حەمە ئەمین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند: روداوەی پێکدادانەکە لەنێوان ئۆتۆمۆبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری (میتسیۆ بۆشی-گڵاند) رویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە و چوار لە سەرنشینانی ئۆتۆمۆبێلەکەی دیکە برینداربون.
وتیشی:  هۆکاری روداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ خێرا رۆیشتنی ئۆتۆمۆبێکی جۆری (میتسیۆ بۆشی-گڵاند) و تەقینی تایەکەی، لەوکاتەشدا لە ئاڕاستەی خۆی لایداوە و چوەتە سەر رێگای ئۆتۆمۆبێلە بارهەڵگرەکە و خۆی پێدا کێشاوە.