| (سبەی):وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كوژرانی (20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئه‌نبار رادەگەیەنێت و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ئەو پارێزگایەش دەڵێت: شاری رومادی لە سێ قۆڵه‌وه گه‌مارۆدراوه.
 عه‌مید سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند:  له ناوچه‌ی قائیمی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار (20) سەرکردەی رێکخراوی داعش کوژران، کە لەنێویاندا كه‌سانی عێراقی و عه‌ره‌ب و چیچانی هه‌ن.
 وتیشی: جگە لە کوژرانی ئەو (20) سەرکردەیە، گروپێكی سه‌ر به داعش له‌ناوچه‌ی مه‌نسوری شاری به‌غدا ده‌ستگیركراون كه ده‌ستیان هه‌بوه له چه‌ندین كار‌و تاوانی تیرۆریستی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌لی ئه‌و گروپه‌دا گیراوه كه له كاری تیرۆریستی‌دا به‌كاریان هێناوه.
 لەلایەکی دیکەوە عه‌ماش كه‌ربولی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: شاری رومادی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لە سێ قۆڵه‌وه، گەمارۆ دراوە.
 |