| 
                         | 
                     
                    
                        | 
                             به‌رشه‌لۆنه دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا | 
                     
                    
                        | 
                            31/05/2015   10:35:23 | 
                     
                    
                        
                            (سبەی): 
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دوه‌م نازناوی له‌م وه‌رزه‌دا به‌ده‌ستهێناو و شەوی رابردو توانی بە (3) گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو بباتەوە و بوه براوی جامی شای ئیسپانیا. 
له تایمی یه‌كه‌مداو له خوله‌كی (20)، لیۆنێل مێسی گۆڵی یه‌كه‌می كرد، دواتر له خوله‌كی (36)دا، نه‌یمار دا سیلڤا، به‌رشه‌لۆنه‌ی كرده خاوه‌نی گۆڵی دوه‌م و تایمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات. 
له تایمی دوه‌مداو له خوله‌كی (74)دا ، جارێكی تر میسی دوەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد، هه‌رچه‌نده له خوله‌كی (80)دا، ئینیاكی ویلیامس گۆڵێكی بۆ ئه‌تله‌تیك بیلباو كرد، به‌ڵام ئەنجامی یارییەکە تا کۆتایی بەوشێوەیە مایەوە و بەرشە نازناوی جامی شای ئیسپانیا بەدەستهێنا، كه له دوای لالیگاوە دوه‌م نازناوی یانەی بلوگرانا بو. | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |