له عه‌ره‌بییه‌وه: لاوك ئه‌مجه‌د
پێش دو هەفتە تورکیا باڵوێزی ئیسرائیلی لەوڵاتەکەی دەرکردو هەفتەی پێشوش سه‌رجه‌م گه‌شتیاره ئیسرائیلیه‌كانی زۆر به سوكایهتیهوه لە فڕۆکەخانەکاندا ده‌پشكنی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره هەمو جۆرە هاریکاریەکی بازرگانی و ئەمنی لەگەڵ حکومەتەکەی تەلئەبیبدا هەڵپەسارد.
دواتریش هەڕەشەی ناردنی کەشتی سەربازی کرد بۆ پاراستنی ئەو کەشتیانەی هاوکاری مرۆیی رەوانەی غەزە دەکەن، هاوکات هەڕەشەی ده‌رهێنانی غازی كرد له باکوری قوبروس لەگەڵ ناردنی کەشتی جەنگی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، هه‌مو ئه‌مانه‌ش له كاتێكدایه پێشبینی دەکرێت شتی خراپتریش ئه‌نجامبدات.
له هه‌مو ئه‌وانه‌ش ترسناكتر ئه‌وه‌یه رۆژنامەی "ستار گازێت"ی تورکی ئاشكرایكردوهو كه چه‌ك و چۆڵی ئاسمانی تورکیا لە رێگەی دامەزراوەی "ئەسلسان" تایبه‌ت به دروستكردنی سیسته‌می ئەلیکترۆنیاتی جەنگی، سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ئه‌و وڵاته‌ی گۆڕیوه كه له فڕۆكه‌ی "ئێف 16" دا جێگیركرابو، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه توركیا خاوه‌نی 250 فڕۆکەی لەو جۆرەیە و ئیسرائیل به وڵاتێكی دۆست ناوده‌بات.
بە گۆِڕینی ئه‌و سیسته‌مه‌ش كه IFF كورتكراوهكهیهتی، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی فڕۆکەکانی ئیسرائیل دهبێشت به فڕۆكه‌ی دوژمن؛ به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر فڕۆكه ئیسرائیلیه‌كان لە روبەرێکی دیاریكراودا لەسەر شاشەی رادارەکانی فڕۆکە توركیه‌كان ده‌ربكه‌ون، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیاندا ده‌كه‌وێته شه‌ڕ بێئه‌وه‌ی له‌و باره‌وه هیچ فه‌رمانێكی بدرێتێ.
بۆیە پێده‌چێت له ئێستادا ئه‌و شه‌ڕه ده‌ستیپێكردبێت كه به ساردی ماوه‌ی دو ساڵه له نێوان ئه‌نكه‌ره‌و ته‌لئه‌بیبدا ههڵایساوهو دور نیه سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كانی بڕیبێت و پێكدادانی چه‌كدارانه دروستبكات. به‌ڵام شه‌ڕكردنی ده‌ریایی و ئاسمانی له هه‌مو شه‌ڕێكی تر پێده‌چێت له نێوان ئه‌و دو وڵاته‌دا نزیكتربوبێتهوه ئه‌گه‌ر ته‌نگژه‌كانی نێوان هه‌ردولا زیاتر په‌ره بسه‌نێت.
قرشی تورکیا و ماسی سەردینی ئیسرائیلی
هێزە وشکانیەکان و موشەکی کورتهاوێژ و تانک و تۆپ و تیپی پیادەو هۆیەکانی گواستنەوەی سەربازی، هێچ رۆڵیَکی نابێت لە جەنگی نێوان ئەو دو وڵاتەدا، چونکە سنوری نێوانیان ته‌نها ئاوە، هەربۆیە هه‌ر کام لەو وڵاتانە هێزی دەریایی بەهێزی هەبێت و لەلایەن هێزی ئاسمانیەوە هاریکاری هێزه ده‌ریاییه‌كه بكرێت، بە دڵنیایەوە سەرکەوتن بەسەر بەرامبەرەکەیدا هه‌نگاو به هه‌نگاو نه‌ك به گورزی یه‌كلاكه‌ره‌وه، سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنێت.
ئەمە گرنگترین خاڵەکانە کە ماڵپەری (عەرەبییە) دەستنیشانی کردون دەربارەی سوپای تورکیا و ئیسرائیل بە پشت بەستن بە سەرچاوە تایبەتەکانی بواری سەربازی و لۆجیستی وەکو راپۆرتەکانی World Fact Book کە ساڵانە لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمەریکاوە دەردەچێت و راپۆرتەکانی "گلۆبال فایەر پاوەر" کە کورتکراوەیGFP یە، زۆربەی ئه‌و راپۆرتانه‌ش ئاماژە بەوە دەکەن کە جەنگێک لەدەریای ناوەڕاست رودەدات لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل‌دا و جەنگەکەش بەم دو راگه‌یاندراوه "نەسەرکەوتو، نە ژێرکەوتو"، یان دۆڕانی هەردو وڵات پێکەوە، كۆتایی دێت.
لە بەختی ئیسرائیل، كه دەیەم بەهێزترین سوپای سەربازی لە جیهاندا هه‌یه، ئه‌و وڵاته له په‌نای سنوری تورکیادا نیە کە شەشەم بەهێزترین سوپای سەربازی جیهانه و له ناو ناتۆشدا دوەم بەهێزترین هێزە لە دوای ئه‌مه‌ریكا.
هاوكات لە بەدبەختی ئیسرائیل، دوری لەگەڵ تورکیادا زۆر کەمە و لە هەڵکەوتەیەکی جوگرافی وادایە کە تورکیا بە ئاسانی کۆنترۆڵی هێزی دەریایی کردوە، بۆیە هیچ بوارێک نامێنێتەوە بۆ بەراوردکردنی قرشی تورکی و ماسی سەردینی ئیسرائیل، چونکە بەپێی ژمارەکانی گلۆبال فایەر پاوه‌ر، تورکیا خاوەنی بەهێزترین هێزی دەریاییە لە نێوان هەمو وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست جگە لە فەرەنسا.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌رچی له هێزی ئاسمانیه، لە بەرژەوەندی ئیسرائیلدایە، هەم لەروی چەندێتی و هەم لەروی چۆنیەتی و ئەزمونداری فڕۆکەوانەکان و خاوه‌ندارێتی چه‌ند سیسته‌مێكی ئاسمانی كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانن زۆرتر ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئاسمانی شه‌ڕی ده‌ریاییدا، شارەزایانیش پێیانوایە، شەڕکردن لە دەریادا، وەکو شەرکردن وایە لە بیابانداو ئه‌سته‌مه هیچ روبەرێکی ئاوی وه‌ك بیابان دەستی بەسەردا بگیرێت.
شمه‌كی سه‌ربازی و حاڵه‌تی لۆجیستی.. تورکیا لە پێشەوەیه
هەڵگیرسانی لە ناکاوی شەڕی دەریای، ئەستەمە بەتایبەتی بە هێرشێکی یەکلاکەرەوە، ئەوەشی رودەدات جەنگی پچڕ پچڕە و ئەگەر بەبێ چارەسەر بمێنێتەوە، ماوەی چەندین مانگ دەخایەنێت. ئەوەش یەکێکە لە سیناریۆ چاوەڕوانکراوەکان، ئەگەر بێت و جەنگ لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل‌دا هەڵبگیرسێت، ئەمەریکا توانای جیاکردنه‌وەی هەردو هاوپەیمانەکەی هەیە بەهۆی کەشتیگەلی شەشەوه کە لە دەریای ناوەڕاستدا به‌شێوه‌ی گه‌ڕۆك ده‌سوڕێته‌وه‌و ده‌توانێت به خێرایی و کۆتایی بە ململانیَكان بهێنێت.
تورکیا وڵاتێکی گەورەیە و 35 وڵاتی هاوشێوەی ئیسرائیلی تێدا جێدەبێتەوە، روبەرەکەی 783 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و بیابانی تیێدا نیە، روبەری ئاوی هەرێمی 14 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. لەبەرامبەردا روبەری ئیسرائیل 20 هەزارو 770 کیلۆمەتر چوارگۆشەیەو 440 کیلۆمەتر چوارگۆشە ئاوی هەرێمی هه‌یه، هەروەها ژمارەی دانێشتوانی ئیسرائیل 7 ملیۆن و 500 هەزار کەسە، لەبەرامبەردا تورکیا 79 ملیۆن کەس دانیشتوانێتی.
تورکیا هێزێکی ئابوری گەورەی هەیە، بەرهەمی نەتەوەیی لەساڵی رابوردودا گەیشتە یەک ترلیۆن دۆلار، ئەمەش 4.5 هێندەی داهاتی نەتەوەیی ئیسرائیلە کە 220 ملیار دۆلار بەرهەمی نەتەوەییهتی له ساڵی رابوردودا، هاوکات ژمارەی دانیشتوانی توركیا 11 هێندەی ئیسرائیلییەکانە كه داهاتی تاکەکەسیا لە ساڵیکدا 30 هەزار دۆلارە، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه داهاتی تاکەکەسی تورکیا 123 هەزار دۆلارە، هەروەها تورکیا خاوەنی 87 ملیار یەدەگی ئاڵتون و دراوی قورسە لەبەرامبەردا ئیسرائیل خاوەنی 80 ملیارە.
بودجەی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل 16 ملیار دۆلاربوه له‌مساڵدا و بودجەی وەزارەتی بەرگری تورکیاش 25 ملیار دۆلاربوه، نزیکترین خاڵی بە یەکگەیشتنی نێوان ئەو دو وڵاتە 450 کیلۆمەترە، ئەو ماوەیەش، فڕۆکەی ئێف 16 بە دە خولەک دەیبڕێت ئەگه‌ر بێت و خێرای فڕۆکەکە بە 2400 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا هەژمار بکرێت.
ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه‌ش، كورته‌ی دو راپۆرتی ئەمساڵی گلۆبال فۆرس پاوەرو ده‌زگایه‌كی تری ئه‌مه‌ریكایه، لێره‌دا ته‌نها باس له هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌و دو وڵاته خراوه‌ته‌ڕو:
- تورکیا خاوەنی 621 هەزار سەربازی رێکخراوە لەگەڵ 492 سەربازی یەدەگ، لە بەرامبەردا ئیسرائیل خاوەنی 187 سەربازی رێکخراوە لەگەڵ 565 هەزار سەربازی یەدەگ.
- ئیسرائیل خاوەنی 1964 فڕۆکەیە لە نێوانیاندا 689 هەلیکۆپتەری هه‌یه و تورکیاش خاوەنی 1940 فڕۆکەیەو 874 هەلیکۆپتەری تێدایە.
- سوپای زەمینی تورکیا خاوەنی 4246 تانکە، ئیسرائیل خاوەنی 3230 .
- ئیسرائیل 64 پارچەی جه‌نگی دەریایی هەیە لە بەرامبەردا تورکیا 269 پارچەی جه‌نگی دەریای هەیە لەگەڵ 8 بەندەر، ئیسرائیلیش خاوەندی 4 بەندرو 10 کەشتی بازرگانیە و تورکیاش خاوەندی 654 کەشتی بازرگانیە.
- تورکیا 99 فڕۆکەخانەی هەیە و ئیسرائیل 48 فڕۆکەخانەی هەیە.
- تورکیا خاوەنی 110 بەلەمی کەناری و7 کەشتی بارهەڵگری جەنگی و 16 کەشتی بچوکی جەنگیە، لەگەڵ 75 فڕۆکەی ئاوی و 100 کەشتی دابەزاندن، ئیسرائیلیش خاوەنی 42 بەلەمی کەنارییە.
- ئیسرائیل خاوەنی 3 کەشتی ژێر دەریایە و تورکیاش خاوەنی 16 دانه‌یه.
- تورکیا خاوەنی 108 بەلەمە، ئیسرائیل خاوه‌نی 10 دانه‌یه.
- تورکیا خاوەنی 48 هەزار و 600 سەربازی دەریاییە و ئیسرائیلیش خاوەنی 19 هەزار و 500 سەربازی ده‌ریاییه.
- ئیسرائیل نزیکەی 100 بۆ 200 بۆمبی ئەتۆمی هەیە، به‌ڵام توركیا هیچ بۆمبێكی ئه‌تۆمی نیه.
- هیچ کام لەم دو وڵاتە خاوەنی کەشتی هەڵگری فڕۆکە نین.
وردەکاریەکانی هێزی دەریایی تورکیا
- تورکیا 20 کەشتی دابه‌زاندنی لە جۆری LCM302 هه‌یه، كه بە هاوکاری خۆرئاوا بەرهەمی هێناون و لە ناوچە ئاوییەکانیدا بڵاوەی پیکردون، هەریەک لەو کەشتیانە توانای هەڵگرتنی 60 تۆن شمەکی هەیە و لەگەڵ 140 سەرباز، هەروەها 30 کەشتی جۆری EDIC LCT هەیە کە بەرهەمی ناوخۆیی خۆیه‌تی و هەریەكێكیان توانای هەڵگرتنی 100 سەرباز و 5 تانکی هه‌یه.
- خاوەنی کەشتیەکی زەبەلاحە بەناوی ئۆسمانگازی، کەتوانای هەڵگرتنی 900 سەرباز و 15 تانک و فڕۆکەیەکی هەلیکۆپتەری هەیە.
- دو کەشتی جۆری ئۆرتۆگرولی هەیە کە هەریەکەیان توانای هەڵگرتنی395 سەرباز و 2200 تۆن شمەکی هەیە و ئیسرائیلیش خاوەنی هیچ کام لەمانە نیە.
- هاوکات له ناو کەشتیگەلی تورکیا، دو کەشتی جۆری ساروكابی هەیە کە تایبەتە بە گواستنەوە و شەڕکردن و مینرێژکردن، کە هەریەکەیان 600 سەرباز و 11 تانک و هەلیکۆپتەرێک لە خۆدەگرێت.
- خاوەنی 21 کەشتی پوچەڵکەرەوەی مینە کە لەلایەن ئەمەریکا و فەرەنساوە دروستکراون و هەریکەشیان تیمی مەلەکردن و سەربازی تێدایە.
- لە نێوان ئەو فڕۆکانە‌ی کە تورکیا هەیەتی، 4 فۆرکەی تایبەتی هەیە بۆ دۆزینەوەی کەشتیە ژێر دەریاییەکان و چاودێریکردنی ده‌ریا.
- 7 کەشتی دیکەی هەیە بۆ راهێنان لەگەڵ 3 کەشتی جۆری CN-235 بۆ چاودێریکردن، 4 فڕۆکەی جۆری"بلاک هۆک"ی ئەمەریکی هەیە، کە بریتیە لە جۆرە فڕۆکەیەکی ئاوی کە بۆردومانی ناوچە کەنارییەکان دەکات لەگەڵ 3 فرۆکەی دژە کەشتی ژێر دەریا.
- ئه‌و جۆره كه‌شتیه‌ی كه ناوی (فورقاتFrigates)ه، توركیا له‌و جۆره‌ی هه‌یه كه بۆ هەڵگرتنی سەرباز بەکاردەهێنرێت و لەسەر ئەو کەشتیە 8 سەکۆی هەڵدانی موشەکی تێدایە لە جۆری (هاربۆن بلۆک1) و موشەکی جۆری سبارۆ. هاوکات 16 سەکۆی دیکەی تێدایە بۆ هەڵدانی موشەکی تۆربید، لەگەڵ شوێنی نیشتنەوەی هەلیکۆپتەر، بەڵام کەشتیە بازرگانییەکان گرنگییەکانیان لەوەدایە کە توانای خزمەتکردنی هێزە دەریاییەکانی هەیە لەکاتی جەنگدا.
- به هاوشێوه‌ی توركیا، ئیسرائیل داوای له ئه‌مه‌ریكا كردوه 100 فڕۆکەی ئێف 35ی بدرێتێ و دوای 3 ساڵی تر وه‌ریده‌گرێت کە نوێترین سیستەمی چەکی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكایه. تورکیاش لە ساڵی ئایندەدا ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فرۆکەوان لە ئەمەریکا وەردەگرێت و لەسەر خاکی خۆی بڵاویدەکاتەوە بە سیسته‌می ئاگادارکەرەوەی پێشوەختی ئەمەریکا کە بە X-Bandn ناسراوە و ئێرانیان کردوەتە ئامانج.
بەڵام لەبەرئەوەی ئەو تۆڕە بەستراوە بە سیسته‌می چاودێری نێودەوڵەتی و ئیسرائیلیش یەکێکە لە ئەندامەکانی ئه‌و سیسته‌مه، تورکیا ئه‌وه‌ی به مه‌رج گرتوه ئیسرائیل له وەرگرتنی هەمو جۆرە زانیاریەکی ئه‌و سیسته‌مه بێبَهشبكرێت كه سیسته‌مه‌كه له رێگه‌ی بنكه‌ی مهلاتیاوه له خۆرهه‌ڵاتی توركیاوه بڵاویده‌كاته‌وه، به گوێره‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش، ئه‌و داوایه‌ی توركیا قبوڵكراوه.
ئەوەی ئیسرائیلی هه‌راسانكردوه له‌م رۆژانه‌دا، ئه‌وه‌یه؛ كه توڕه‌یی توركیا درێژببێتهوهو به‌و هۆیه‌وه 3 یەکەی چاودێری و سیخوڕیكردن کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە خاکی تورکیادا دروستکراوە دابخرێت و بەوهۆیەشەوە ئیسرائیل نه‌توانێت چاودێری هیچ چپه‌و جوڵەیەکی ئێران و دیمەشق بکات.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه نێت