له ئه‌ڵمانیه‌وه: دانای شه‌ده‌ڵه
چه‌که‌کان نه‌وی که‌ن (چه‌ک لابه‌رن)، ئه‌م رسته‌یه بریتیبو له دروشمی بێرتا فۆن سوتنه‌ر*، خاوه‌نی ئه‌م رسته گوتراوه ته‌نیا ژنێکه له مێژوی نه‌مسادا بوبێته خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی. چه‌ک لابه‌رن بریتیه له مۆتیڤی دیار و گه‌شی ئه‌و سێ خانمه‌ی له‌مساڵدا بۆ پێبه‌خشرانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیخوازی ناودێر کراون. ئه‌و سێ ژنه بریتین له: ئێلین جۆنسۆن-سیرلیف، لیما گبۆڤێ و ته‌وه‌کول که‌رمان.
ئه‌م سێ بانوه له نیشتیمانی پڕ ئاشوب و جه‌نگی خۆیان دا به ژیانی خۆیان خه‌باتیان له‌پێناو ئاشتی و دیموکراسیدا کرد.
ئه‌وه‌ی به‌ر له‌هه‌ر شتێک ئه‌م خانمانه‌ی کردۆته نمونه‌گه‌لی گه‌ش و روناک، بریتییه له به‌رده‌وامبونی تێکۆشانیان بۆ ژیانێکی دادپه‌روه‌رانه‌تر و هاومافی ئینسانه‌کان له وڵاتانێکدا تێکۆشه‌رانی ئه‌و ئامانجانه روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ و ترس و تۆقاندن ده‌بنه‌وه. ئه‌م ژنانه له‌پێناو داهاتویه‌کی باشتر و به‌ده‌ستیخۆ بڕیاردانی چاره‌نوسی تاکه‌کان خه‌باتیان کرد.
یه‌که‌مین ژنێکی عه‌ره‌ب...
پێشنیازی ته‌وه‌کول کرمان -ی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن بۆ ژنانی وڵاته‌که‌ی بریتییه له‌م رسته‌یه: ئه‌ی ژنانی یه‌مه‌ن، پێویست ناکات بۆ خستنه‌ڕوی داخوازی مافه‌کانتان داوای مۆڵه‌ت له که‌س بکه‌ن.
ته‌وه‌کول خانمێکی ته‌مه‌ن 32 ساڵه‌ی خه‌ڵکی یه‌مه‌نه و رۆژنامه‌نوس و دایکی سێ منداڵه و یه‌که‌مین ژنێکی عه‌ره‌به له مێژودا که خه‌ڵاتی نۆبڵی پێببه‌خشرێت. هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌م ژنه له‌پێناو گۆڕانکاریدا به‌ر له‌و ساته‌وه‌خته‌یه که دنیا ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌ر گوێ که‌وتببێت.
ئه‌م خه‌ڵاتی نۆبڵه به‌راستی شایانی ئه‌و ژن (هه‌روه‌ها پیاوان)یه که سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان ده‌چنه‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و پرۆتێستۆ و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن. هه‌روه‌ها ئه‌م خه‌ڵاته ئه‌بێته هانده‌رێک بۆ خه‌ڵکی ئازادیخواز، تاوه‌کو شێلگیرانه درێژه به هه‌وڵه‌کانیان بده‌ن و هه‌رگیز نه‌به‌زن.
بڕیاری پێبه‌خشرانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییخوازی به‌م خانمانه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتی نۆبڵه‌کانی پێشودا ئه‌گه‌رچی هاوشێوه‌ش بن، بۆ نمونه جیاوازه له‌و خه‌ڵاته‌ی که به‌خشرایه باراک ئۆباما، بۆیه هیچ ته‌ق و تۆق و مقۆمقۆیه‌ک سه‌باره‌ت به ناودێرکرانی ئه‌م سێ ژنه بۆ ئه‌و خه‌ڵاته له ئارادا نییه، چونکه ئه‌م خانمانه هه‌ر سێکیان هاوئاوازن UNISONO و به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تییه‌وه، به خواستی پۆڵاینه‌وه کار بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئاواته‌یان ده‌که‌ن که بریتیه له ژیانێکی باشتر و شایسته تر.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئاواتی ژیانی باشترشایانی ئه‌و ره‌نج و تێکۆشانه بوه و ئه‌نجام ئه‌و ماندوبونه به‌فیڕۆ نه‌ڕۆیشتوه، ئه‌وا هه‌ردوک ژنه خه‌ڵاتکراوه‌کاانی لیبیریا (ئێلن جۆنسۆن- سیرلیف و له‌یما جبۆڤێ ) به‌ڵگه‌ی سه‌رکه‌وتنیان پێیه و ده‌توانن بۆمان بسه‌لمێنن.
ئێلنی پرێزیدێنت و خاوه‌ن رێبازی تایبه‌ت و سه‌رسه‌ختی خۆی و جبۆڤێی چالاکوانی مافی مرۆڤ توانیان وڵاتێکی وێرانکراوی دوای جه‌نگ له ئه‌فریقادا به ئاراسته‌یه‌دا ببه‌ن، بگاته ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه جارێکی تر بڕوای به دواڕۆژی خۆی بێنێته‌وه.
Bertha von Suttner
* بێرتا فۆن سوتنه‌ر: ژنێکی نوسه‌ر و تێکۆشه‌رێکی ئاشتیخواز و پاسیفیست (لایه‌نگری خه‌باتی بێ زه‌برو زه‌نگ بو)، ئه‌و له ساڵی 1843 دا له پراگ له‌دایکبوه. بنه‌ماڵه‌که‌یان له خانه‌دانه‌کانی بۆهێمیان و شۆره‌تیان - کینسکی - یه. یه‌کێک له کتێبه هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی بریتیه له رۆمانێک به ناوی - چه‌که‌کان نه‌وی که‌ن -، ئه‌م کتێبه‌ی له ساڵی 1889 دا نوسیوه. له 1905 دا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیخوازیی وه‌رگرتوه. له 1914 دا له ڤیه‌ننا کۆچی دوایی کردوه. یه‌کێک له رسته به‌ناوبانگه‌کانی بۆ ئاشتی و پاراستنی ژیانی ئینسان و لێبورده‌یی بریتیه له‌م رسته‌یه‌ی خواره‌وه :
هیچ ئینسانێکی ژیر، بیر له‌وه ناکاته‌وه په‌ڵه‌ی مه‌ره‌که‌ب به مه‌ره‌که‌ب خاوێن بکاته‌وه، یان په‌ڵه‌ی رۆن به رۆن بشواته‌وه، که‌چی په‌ڵه‌ی خوێن هه‌مو جارێک ده‌بێت به خوێن ده‌شۆردرێته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی کوریر