د.عاتف موعتهمهد عه‌بدولحه‌مید*
عێراق یه‌ده‌گێكی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌یه كه ده‌گاته 112ملیار به‌رمیل، به‌وه‌ش دووه‌م ده‌وڵه‌ته له‌جیهاندا له‌دوای شانشینی عه‌ره‌بی سعودی، پێشبینیش ده‌كرێت یه‌ده‌گی عێراق لههاوتاكانی له‌كه‌نداو زیاتر بێت له‌دوای ته‌واوكردنی گه‌ڕان وپشكنین له زه‌وییه‌كانی عێراق كه تائێستا روپێوی جیۆلۆجی ته‌واوی بۆنه‌كراوه، ده‌شتوانین ئه‌وه بێنینه به‌رچاو كه عێراق زیاتر له 20ساڵه به جه‌نگه‌وه سه‌رقاڵه و 13ساڵیش گه‌مارۆی له‌سه‌ر بووه، هێشتاش نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای گه‌ڕان و پشكنینی پێنه‌گه‌یشتوه (كه‌به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت)، له‌سه‌روی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا پێشكهوتوانهش گه‌ڕانی جیۆلۆجی به پشكنه‌ری سێ دووری d seismic 3 ئه‌م تهكنهلۆژیایهش جێگه‌ی ئه‌و شێوازه كۆنانه ده‌گرێته‌وه كه له‌ساڵی هه‌شتاكانه‌وه به‌كارهێنراوه وه‌ك ئاوتێكردن flooding ”water injection” .
زۆر له پارچه‌كانی بیابانی خۆرئاوای عێراق نه‌خشه‌ی پترۆ جیۆلۆجی بۆنهكێشراوه، پیشبینیش ده‌كرێت كه بڕێكی زۆر نه‌وتی تێدابێت، به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه سهرهتایییهكان عێراق 100ملیار به‌رمیل نه‌وتی دیكه‌ی هه‌یه، ئابوریناسهكانیش كیڵگه‌كانی نه‌وتی عێراقیان له پله یه‌كه‌مه‌كانی جیهان پۆلێن كردوه به‌هۆی كه‌می تێچونی به‌رهه‌مهێنانه‌وه كه نه‌وته خاوه‌كه نزیكه له‌رووی زه‌ویه‌وه‌و هیچ گرفتێكی جیۆلۆجیشی نایهتهڕێگه.
عێراق 73كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌یه كهبهتهوای ته‌نها سوود له 15كێڵگه‌یان وه‌رگیراوه. ده‌شتوانین ئهوهبێنینه به‌رچاو كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق چه‌ند كه‌مه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه زۆره‌ی هه‌یه‌تی كاتێك ئه‌وه ده‌زانین كه ئه‌و بیرانه‌ی نه‌وتیان لێ به‌رهه‌م دێت ژماره‌یان له نێوان 1500بیر تا 1700بیره، ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشبینی ده‌كرێت به‌ته‌واو بوونی گه‌ڕان و پشكنینه‌كه ژماره‌ی بیره‌كان بگاته 100هه‌زار بیر.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و نه‌وته زۆره‌ی عێراق هه‌یه‌تی وادیاره ده‌رهێنانی نه‌وت به‌ته‌نها له دوو‌و كێڵگه‌ی سه‌ره‌كیدایه.
یه‌كه‌م: كێڵگه‌ی رومێله له‌باشوور ئه‌م كێڵگه‌یه 663بیری نه‌وت به‌رهه‌م هێنه‌ری تێدایه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بیرهێانهوهیه گرنگترین راگه‌یاندن كه هێزه ئه‌نگلۆ ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌سه‌ره‌تای هێرشه سهربازیهكهیاندا له كۆتایی مانگی ئازاری 2003 بڵاویانكرده‌وه بریتی بووله"ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كیڵگه‌ی رومێلهدا"و ئه‌وه‌یان به‌سه‌ركه‌وتنێكی سیاسی گه‌وره دانا.
گێڵگه‌ی سه‌ره‌كی دووه‌م: كێڵگه‌ی كه‌ركوكه كه‌نزیكه‌ی 337بیری تێدایه، كێشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه توشی داچۆڕاندنێكی گه‌وره‌بوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه نه‌وتی لێده‌رده‌هێنرێت به‌تایبه‌ت له‌كاتی گه‌مارۆی ئابووری سه‌ر عێراق (ساڵی1927 دۆزراوه‌ته‌وه) كێڵگه‌كه پێویستی به لێكۆڵینه‌وی نوێ و وه‌به‌رهێنانی زیاتر هه‌یه.
پێش هێرشكردنه سهركوهیت (له ئابی ساڵی 1990 )به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق رۆژانه 3.5 ملیۆن به‌رمیل بوو له گه‌ڵ جه‌نگ و گه‌مارۆی ئابووریدا ڕۆژانه بۆ 300هه‌زار به‌رمیل هاته خواره‌وه، كه ده‌یكرده 9%كه‌متر له ئاستی به‌رهه‌مهێنانی پێش جه‌نگه‌كه، له‌نێوان ساڵانی 1995 تا ساڵی 2003 به‌رهه‌می عێراق رۆژانه له‌نێوان 1.2 بۆ 2.7ملیۆن به‌رمیلدا بوو (به‌رێژه‌ی 35% تا 70%)ی به‌رهه‌مهێنانی پێش جه‌نگه‌كه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توانادا بوو نه‌وتی عێراق به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی له 4.5ملیۆن به‌رمیل تێپه‌رێت، ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو به‌پێی ژماره‌ی به‌رهه‌مهێنان (به‌هۆكاری سیاسی و ئابووری )له‌نێوان 2بۆ 2.5ملیۆن به‌رمیلدا بوو.
كێڵگه‌كانی باشوور له ئێستادا شاده‌ماری به‌رهه‌مهێنانی عێراقن به‌رێژه‌ی 65%، گرنگرترین كیڵگهكانیش بریتین له رومێله‌ی باكوور‌و رومێله‌ی باشوور (رۆژانه 1.3ملیۆن به‌رمیل) ,قوڕنه‌ی خۆرئاوا (225هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا) ،زوبێر (220هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا) مه‌جنون (50هه‌زار به‌رمیل لهرۆژێدا )جه‌به‌ل فه‌وقی (50هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا) ,ئه‌بو غه‌راب (40هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا) ئه‌بو زه‌رقان 40(هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا) لهێس (30هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا) ئه‌و رێژه‌یه‌ی تریش كه 35% پێكده‌هێنێت له كێلگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكورهوهیه وه‌ك كێڵگه‌ی كه‌ركوك كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی 720(هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا) بای حه‌سه‌ن( 100هه‌زار به‌رمیل رۆژانه) چهمبۆر (50هه‌زار به‌رمیل رۆژانه) خه‌باز( 4هه‌زار به‌رمیل) سه‌دام (30هه‌زار )و گێڵگه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا 20(هه‌زار) عه‌ین زاله (10هه‌زار) .
له نیسانی ساڵ 1995دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌بڕیاری 986 كهبهبهرنامهی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك ناسراوه رێگه‌یدا عێراق نه‌وتی خاو "ته‌نها خاو" هه‌نارده بكات بۆكڕینی پێداویستیه مرۆییه‌كان كه 25% له سه‌رجه‌م داهاتی نه‌وته ههناردهكراوهكه داده‌شكێنرێت بۆ زیان لێكه‌وتوانی هێرشه‌كه‌ی سهركوهیت و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه به‌دوای چه‌كه كۆمه‌ڵكوژه‌كانی عێراقدا ده‌گه‌رێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرایكرد كه عێراق به‌نایاسایی رۆژانه 0.5ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات به‌ده‌ر لهوسنورهی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆی دیاریكردوه بۆهه‌ریه‌ك له وڵاتانی توركیا‌و ئوردن و سوریا‌و ئیمارات ،به خه‌مڵاندنی رۆژنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕی داهاتی ئهونهوته ساڵانه له‌نیوان 1بۆ2ملیار دۆلاردا بوو له‌نێوان ساڵانی( 1997 تا 2002)سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر به‌هه‌رزان ده‌فرۆشرا له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌نایاسایی هه‌نارده ده‌كرا.
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان یه‌كه‌م وڵات بوو له هاورده كردنی نه‌وتی عێراق به‌بڕی 1.2ملیۆن به‌رمیل رۆژانه و بڕی 0.5ملیۆن به‌رمیل ده‌نێردرایه ئه‌وروپا و 150هه‌زار به‌رمیل بۆئاسیا، بڕێكیش بۆ توركیا‌و سووریا‌و ئوردن ، ته‌وژمی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا گه‌ورترین قه‌ره‌بووی نه‌وتی ڤه‌نزویلا بوو بۆ ئه‌مه‌ریكا كه‌به‌هۆی پشێویه‌كانی ساڵی 2002 وه‌ستابوو.
بنیات نانه‌وه‌ی نه‌وت له‌دوای جه‌نگ
ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا سێ مانگ پێش جه‌نگه‌كه (كانونی یه‌كه‌می 2002) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی نه‌وتی عێراق پێشكه‌ش به ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كه له‌وانه‌یه وه‌ك هانده‌رێكی سه‌ره‌كی سه‌یر بكرێت بۆ په‌له كردن له راگه‌یاندنی جه‌نگ دژی عێراق ئه‌و خاڵانه‌ش ئه‌مانه‌ن .
ژێرخانی كه‌رتی نه‌وتی عێراق له بارودۆخێكی زۆر خراپدایه‌و، پێویستی به بنیات نانه‌وه هه‌یه بۆرزگاركردنی كه ساڵانه به‌رێژه‌ی 100هه‌زار به‌رمیل رۆژانه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م ده‌كات.
بنیات نانه‌وی كه‌رتی نه‌وتی عێراق پێویستی به‌وه‌به‌رهێنانی چه‌ندین ملیار دۆلار هه‌یه، پێویستیشی به‌چه‌ندین مانگ كاركردنه ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵ نه‌بێت، یه‌كه‌كانی هه‌نارده كردنیش پێویستی به 5 ملیار دۆلار هه‌یه، له‌كاتێكدا تێچونی گێڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان بۆ ئاستی پێش ساڵی 1990 پێویستی به 8ملیار دۆلار هه‌یه.
تواناكانی ئێستای عێراق ناتوانێت به كاری نوێكردنه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت هه‌ستێت، بۆیه پێویستی به پشت به‌ستن به كۆمپانیاكانی ده‌ره‌وه هه‌یه له‌وانه‌یه‌و عێراق په‌نا بۆ چه‌ندین وڵات ببات بۆ هاوكاریكردنی له‌وه‌دا، عێراق پێش جه‌نگ چه‌ندین گرێبه‌ستی ئیمزا كردبوو بۆ نوێكردنه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت و كه‌رته ئابورییه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیای چینی و فه‌ره‌نسی و روسی ئه‌ڵمانی به‌به‌های 38ملیار دۆلار (هه‌مان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكایان كرد له جه‌نگه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ریكا وه‌ك سزایه‌ك بێبه‌شیان ده‌كات له به‌شداریكردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقدا).
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بنیات نانه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وتی عێراق كێشه دروست بكات له‌نێوان ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئێستا كارده‌كه‌ن، كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ده‌كه‌ونه كێبه‌ركێوه( لێره‌دا باسه‌كه له پلاندانانه بۆ دوای روخاندنی حكومه‌تی عێراق ) . به كرده‌وه‌ش كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی روسیا، له‌سه‌روشیانه‌وه كۆمپانیای لۆك ئۆیڵ كه‌وته كێبه‌ركێیه‌كی گه‌رم له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكادا بۆپارێزگاریكردن له‌گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ رژێمی پێشوی عێراقدا بۆ پێشخستنی به‌رهه‌مهێنان له‌كێڵگه‌ی قوڕنه له‌باشووری عێراق ،كه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بێنێت له دوای رومێله له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق به به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل رۆژانه(له‌ئێستادا رۆژانه225هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مده‌هێنێت).
عه‌مباری نه‌وتی جیهان روبه‌ڕوی زیانی گه‌وره ده‌بێـته‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق له‌هه‌ر بارودۆخێكدا( واته له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ریدا) هه‌ستێت به مینڕیژ كردنی بیره نه‌وته‌كان وتهقاندنهوهیان. راپۆرته‌كه لێره‌دا پشتی به‌ستوه به‌و زانیاریانه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له شوباتی 2003دا بڵاوی كرده‌وه كه رژێمی عێراق كێڵگه‌كانی كه‌ركوكی باكووری عراقی مینڕێژكردوه، به‌ڕاستیش ئه‌وه بووه خاڵێكی گرنگ بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا (له‌كاتی شه‌ڕه تونده‌كه‌ی ناسریه‌و ئوم قه‌سر) هه‌ستا به روپێو كردنی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی باشوور ودڵنیا بوون له‌وه‌ی مینڕێژ نه‌كراون و ناتهقێنرێنهوه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پهرهشوتیش كه‌له نزیك كێڵگه نه‌وتیه‌كانی باكوور دابه‌زین هه‌مان ئه‌ركیان پیسپێردرابوو.
عێراق پلانێكی ئاماده‌كردبوو بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رهه‌مهینانی نه‌وت راسته‌وخۆ دوای هه‌ڵگرتنی سزا ئابووریه‌كان له‌سه‌ری كه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی بگه‌یه‌نێته 6.3ملیۆن به‌رمیل ( نزیكه‌ی سێ ئه‌وه‌نده‌ی له‌كاتی گه‌مارۆكه‌دا بهرههمیدههێنا)ئه‌وه‌ش پێویستی به چه‌ندین ساڵ هه‌بوو به‌مه‌رجی نوێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی ده‌رگا له به‌رده‌م كۆمپانیا وهبهرهینهره ناوداره‌كانی جیهان و به سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌ش .
سه‌رچاوه: (ئیسلام ئۆن لاین)
*مامۆستایه‌كی زانكۆی میسرییه