هیوا فایه‌ق
به‌ته‌نهاگێله‌كان له‌وه تێناگه‌ن كه ئێستامه‌یدانی ئازادی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هێزی بڕیاردانی له‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ندۆته‌وه، یه‌كێتی و پارتی جگه له توانای ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران و چاوترساندن هیچ شتێكی به‌ناوی یاساوه به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، لێره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه داهاتو باشتر بنیات بنێنن پێویسته گوتاره‌كانمان ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران بكه‌ین نه‌ك هیچ هێزو لایه‌نێكی سیاسی.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه له‌پاڵ ئه‌و هه‌زاره‌ها گه‌نجه ده‌نگ ناڕازی و چاوه‌ڕوانه بۆ داهاتویه‌كی ئاسوده رۆڵی كارای رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانه، به‌ڵام له‌به‌رده‌م رۆڵێكدا قورس‌تر له رابردو و عه‌قڵانیتر له ئێستا. مه‌به‌ستمه بڵێم خۆپیشاندانه‌كان پێویستی به گوتاری رونترو ستراتیژیانه تر هه‌یه. بێگومان هه‌موان توڕه‌ین و كۆكیشین له‌سه‌ر دوركه‌وتنه‌وه له توندوتیژی و عه‌قڵی تۆله‌سه‌ندنه‌وه (سوپاس بۆ ئه‌م هۆشیارییه)، به‌ڵام مه‌رج نییه‌و داواكراویش نییه ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌شداره له‌خۆپیشاندانه‌كان بخرێنه به‌رده‌می ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌ی ستراتیژ بۆ داهاتو دابنێت، ئه‌و ده‌نگانه به ته‌نها ده‌نگی حه‌قیقه‌تن و ده‌یه‌وێت ئاسوده و پڕكه‌رامه‌ت و ئازاد بژی، ده‌بێت وابێت. ئه‌زمونه‌كانی حكومڕانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردو ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه بیست ساڵ له ئه‌زمونی حكومڕانی و هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌ی هه‌مان ئه‌و كاراكته‌ره سیاسیانه‌ی كه له‌به‌رچاون و ده‌ناسرێن و دوباره ده‌بنه‌وه، نه‌یانتوانی له‌و وێرانه‌یه سودمه‌ند بن چ له روی سیاسییه‌وه بێت یان ئیداری، ته‌نانه‌ت له راییكردنی كاری هاوڵاتیان له ته‌نها فه‌رمانگه‌یه‌كداسه‌ركوتو نه‌بون.
به‌هه‌رحاڵ، مه‌به‌ستمه بڵێم كه له‌و باوه‌ڕدام له ئێستادا به‌شی ئه‌وه‌نده خاوه‌ن عه‌قڵمان هه‌یه كه له‌ناو خۆپیشانده‌راندا ئاماده‌ن بتوانن نه‌خشه‌ی حكومڕانی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ناوخۆیمان بۆ بكێشن و داواكارییه‌كانمانی تیا بچه‌سپێنرێت، به جۆرێك كه بناغه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد بێت. پێویسته دوربكه‌وینه‌وه له داواكارییه كورتخایه‌نه‌كان وه‌ك سزادانی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌رانكرد، كه ئه‌مه شتێكی به‌ڵگه نه‌ویسته یان دادگاییكردنی دزو گه‌نده‌ڵكان، كه ئه‌مانه قابیلی گفتوگۆكردن نین.
هاوڕێیان… ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه و نه‌گونجاوه رێگریكردنه له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت بڕژێنه ناو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێكبن، هێشتا بڕێكی زۆر خه‌ڵكی به هه‌ڵوێست و ناڕازی به‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان له ناو حیزبه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه ده‌یه‌وێت به‌شداربێت له‌م گۆڕنكارییانه‌دا، ئه‌م مۆدێله له ناڕه‌زایه‌تی پێویستی به رۆحی تۆڵسندنه‌وه و خوێنرشتن نییه، ئه‌وه كارێكی دور له دونیای دیموكراسییه خه‌ڵك له سه‌ر ئه‌وه سزا بدرێت كه رۆژێك جیاواز بیریكردۆته‌وه یان ده‌نگی داوه. با مه‌رجی هاتنه ناوه‌وه بۆ ناو خۆپیشاندان ئه‌وه‌یه كه بڵیین نه‌فره‌ت له چه‌كه‌كه‌ت بكه و به خێرهاتی بۆ مه‌یدانی ئازادی، یان ته‌سلیمی عه‌قڵی ئه‌م رۆژگاره تازیه‌به‌و رێگه‌بده خه‌ڵكانیتر و عه‌قڵی نوێ ئه‌م هه‌رێمه به‌رێوه به‌رێت یاخود عه‌قڵییه‌تی توندوتیژی تۆَ له‌م مه‌یدانه‌دا شوێنی نابێته‌وه، دنیای ئێمه پێویستی به‌نمونه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه هه‌یه كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردودا بینیمان، كاتێك چه‌ك و پێناسه‌كه‌ی ته‌سلیم ده‌كاته‌وه‌و دێته نا خۆپیشانده‌ران ده‌ست ده‌كات به‌گریان. ئای ئه‌مه چ دیمه‌نێكی شاعیرانه‌یه.
ئازیزان… هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌م هاوكێشه و عه‌قڵییه‌ته سیاسیه‌ی ئێستاوه هیچ نییه جگه له دوباره‌كردنه‌وه‌ی گه‌مه‌كان و دیمه‌نه كۆمیدیه‌كان نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی بینیمان، به‌وبۆنه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌مان خوێنده‌وه كه گۆڕان و یه‌كێتی دانیشتنیان كردوه، پێشئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر ناوه‌ڕۆكی دانیشتنه‌كه ده‌مه‌وێت ئه‌وه نه‌شارمه‌وه كه چه‌نده پێكه‌نینم هات به‌وه‌ی ئه‌م دوهێزه له شارێكدا ده‌ژین كه باره‌گاكانیان درواسێیه‌كی نزیكی یه‌كن و هاوزمانن ئه‌وا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریانداوه كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بێت، ئاخر هاوڕێیان نابێت ده‌به‌نگی سیاسی بگاته ئه‌و راده‌یه‌ی ئێوه به‌عزبن و قسه له دیموكراسیه‌ت بكه‌ن دانیشتن و قسه‌كردنیش بڕیاری بوێت. پاشان ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه هیچ شتێكی ستراتیژی تێدانییه و هه‌ر قه‌وانه كۆنه‌كه‌یه و چه‌ند ساڵه ده‌یزانین وه‌ك (حكومه‌تی بنكه فراوان، روبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كۆبونه‌وه‌یه‌كی دڵحۆشكه‌ربو) با به‌سبێت. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بزانن پێویسته چی نه‌ڵێن پێویستان به‌گه‌ڕانه‌وه نییه بۆ مێژو، به‌ڵكو ته‌نها به‌سه‌ربردنی چه‌ند سه‌عاتێك له سه‌یركردنی میدیاكان ئا له‌مساته‌وه‌خته‌دا فێرتان ده‌كات چی نه‌ڵێن و چۆن بیربكه‌نه‌وه.
دنیای سه‌رشه‌قامی ئێمه و سیاسیه‌كان تا دێت له‌یه‌ك دورده‌كه‌وێته‌وه و به‌ره‌و قه‌یرانی زیاتر ده‌ڕوات. من بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه هیچ هێزو كه‌سێك نایه‌وێت خوێن بڕێژرێت، به‌ڵام بێگومانم كه هۆشیاری سیاسی ئێمه توانای ئه‌وه‌ی نییه كه بزانێت چۆن ئه‌مه رونه‌دات. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوجۆره له دنیا ده‌یانه‌وێت له یه‌ك نزیكك ببنه‌وه پێویسته پلان و بڕیاری تر كۆی بكاته‌وه، گریمان له ماوه‌یه‌كی زۆركورتدا هه‌ڵبژاردن كرایه‌وه، ئایا هه‌رهه‌مان ئه‌و كاراكته‌رانه نابینینه‌وه كه بونه‌ته هۆی دروستكردنی ئه‌م پشێوییه؟ ئایا چه‌ند سالێك له‌مه‌وبه‌ر گوێمان له‌وه نه‌بوه كه به‌رهه‌ڵستی گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه‌و... هه‌تا دوا درۆ ناخۆشه‌كانیتریان؟ هه‌نگاوی عه‌مه‌لی ئه‌وه‌یه كه بڕیاربده‌ن هیچ هێزێكی سیاسی چه‌كداری نه‌مێنێت و هه‌موی له‌سوپایه‌كدا كۆبكه‌نه‌وه كه كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ سه‌رۆكایه‌تی بكات، نه‌ك ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی كه ستراكچه‌ره‌كه‌ی حیزبیه و هه‌موكه‌س ده‌زانیت له ناوه‌وه‌دا چ پێشمه‌رگه‌یه‌ك یه‌كێتیه و چ فه‌ڕاشێكیش پارتی. ئه‌گه‌ر ته‌نها هه‌ڵگری شیعارات نین فه‌رمون فایلی گه‌نده‌ڵكاران و دزه‌كان هه‌ڵبده‌نه‌وه دادگایه‌كیان بۆ دابنێنن هه‌مو سزایه‌كیش چاوه‌ڕوانكروابێت، جگه له له‌سێداره‌دان و كوشتن.
به‌كورتی گه‌لێك هه‌ڵه‌ی كوشنده هه‌ن كه وه‌ستان له‌سه‌ری و كاری دادگاییكردنیان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت، كه به نیازی به‌خۆداچونه‌وه‌ن ئه‌وساش قسه‌كردن له لێبوردن له شه‌ری ناخۆ كارێكی گونجاوه.