شاخه‌وان عه‌لی
ره‌نگه که‌س نه‌بێت له ئێمه چیرۆکی مه‌له‌وانه درۆزنه‌که‌ی نه‌بیستبێت، ئه‌و مه‌له‌وانه‌ی که زۆرجار به درۆوه هاواری یارمه‌تی ده‌کرد و پاش ئه‌وه‌ی به‌هانایه‌وه ده‌چون ده‌رده‌که‌وت که فریوده‌ره و به‌مه‌ش متمانه‌ی له‌ده‌ستدابو، تا وای لێهات به‌راستی که‌وته مه‌ترسیه‌وه و هه‌ر به راستیش هاواری کرد و داوای یارمه‌تی کرد، به‌ڵام ئیدی ئه‌و متمانه‌ی له‌ده‌ستدابو و که‌س به هاواریه‌وه نه‌چو... خنکا.
فه‌رمانداری له سیسته‌می دیموکراتیدا زۆر بایه‌خ به متمانه ده‌دات، به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ده‌سه‌ڵات کورتده‌کرێته‌وه بۆ په‌یمانێکی سیاسی و ئیداری له نێوان خه‌ڵک و فه‌رمانڕه‌وادا له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه... بۆ ئه‌وه‌یش که ده‌سه‌ڵات متمانه‌ی خه‌ڵکی مسۆگه‌ر بکات راستگۆییه...
ئه‌ڵبه‌ت یه‌که‌مجار نیه که قسه له‌سه‌ر راستگۆیی و سیاسه‌ت ده‌کرێت، ره‌نگه زۆر که‌س -به‌خۆیشمه‌وه- باوه‌ڕی به‌و بۆچونه هه‌بێت که پێیوایه سیاسه‌ت و راستگۆیی هه‌ریه‌ک له دۆڵێکدان، بهدیهیهتی سیاسه‌ت هه‌ر پاڵویهکه و پاڵوهکانی تری له پهنهاندان و له‌وه سرکترن هه‌مو مرۆڤێک بیانبینێ و ده‌ستیان لێبدات، ئه‌زمونی سیاسی چ له سیسته‌می سته‌مکار و چ له سیسته‌می دیموکراتیدا ئه‌وه‌ی پیشانداوین که زۆر ئه‌کتی گرنگی سیاسی ده‌که‌ونه پشتی که‌والیسه‌وه و هه‌ر له‌وێ زۆر گفتوگۆ و روداوی نهێنی ئامێز و شاراوه و نائه‌خلاقی ده‌شێت بگوزه‌رێن... ئه‌مما له‌باره‌ی ئیداره و ده‌وڵه‌تداری و به‌تایبه‌تیتریش ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌کان، ده‌شێت راستگۆیی مومکین بێت، ده‌شێت ئه‌خلاق مومکین بێت...
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌و بێمتمانهییهیه که ئه‌مڕۆ له نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه له کوردستاندا، سه‌ره‌تای ئه‌م گومانه له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌کات که به درێژایی بیست ساڵی رابردو، له‌و ماوه‌یه‌دا که دو زلحیزبه‌که‌ی کوردستان ده‌سه‌ڵاتیان مۆنۆپۆڵ کردوه نه‌یانتوانیوه به‌شی زۆر و گرنگی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه به خه‌ڵکیان داوه جێبه‌جێ بکه‌ن، ته‌نانه‌ت خزمه‌تگوزاریه زۆر سه‌ره‌تایی و ئاسانه‌کانی وه‌ک ئاو و کاره‌با، له‌و به‌ڵێنانه بون که له‌سه‌ره‌تای هه‌مو ریکلامێکدا ده‌زرنگێنه‌وه و له کۆتایی هه‌مو زرینگانهوهیهکیشدا ده‌رده‌که‌وێت که له کاسه‌ی درۆوه بوه…
درۆی ده‌سه‌ڵات درۆ نیه تا ئه‌وکاته‌ی که که‌شف ده‌بێت، هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌کانی دنیا سیناریۆ و نه‌خشه‌ی فێڵبازانه‌ی خۆیان هه‌یه بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سیاسی خۆیان، به‌ڵام هه‌مو ئه‌و درۆ‌و فێڵانه تا کاتێک باشن که وه‌ک راستی ده‌ربکه‌ون، له رواڵه‌تدا هیچ درۆیه‌ک درۆ نیه ئه‌گه‌ر وه‌ک راستی ده‌ر بکه‌وێت، به‌ڵام هه‌مو راستیه‌ک ئه‌گه‌ر هاتو له جه‌وهه‌ریشدا راستی بێت، به‌ڵام وه‌ک راستی ده‌ر نه‌که‌وت ئیدی نابێته شایه‌نی متمانه پێکردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له روی فه‌لسه‌فیه‌وه پێناسه‌کردنی شت له خۆیدا ئاسان نیه و مرۆڤ زیاتر شت وه‌ک بابه‌ت بایه‌خ پێده‌دات.
له ماوه‌ی رابردودا و له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی که هه‌ندێک له شار و شارۆچکه‌کانی کوردستانی هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قام، چه‌ندین هه‌واڵی ناوازه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ خه‌ڵکی گوازرانه‌وه به نرخی راستی، وه‌ک مه‌ترسی له‌سه‌ر که‌رکوک و ئاسایشی سلێمانی.
ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکی دڵنیان له‌وه‌ی که کوردستانیبونی که‌رکوک له مه‌ترسیدایه، به‌ڵام هه‌مو گومانمان له‌وه هه‌یه که پارتی و یه‌کێتی فریادڕسی که‌رکوک بن، ئه‌و هه‌ڵایه‌ی که له‌م ماوه‌یه‌دا به ناوی روبه‌روبونه‌وی هه‌ره‌شه‌کانی سه‌ر که‌رکوک له لایه‌ن ده‌زگا سه‌ربازی و ئیعلامیه‌کانی ئه‌م دو حیزبه‌وه به‌رێوه ده‌چێت وه‌ک راستی به خه‌ڵکی ناگه‌ن، هه‌ندێک به فرمێسکی تیمساحی ده‌زانن، به‌ڵکو خودی ئه‌م دو حیزبه به هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه ده‌زانن له‌سه‌ر که‌رکوک، ئه‌گه‌ر پێوه‌ری راستی خه‌ڵک بن ئه‌وا هه‌ڵای پاراستنی که‌رکوک جکه درۆیه‌کی راسته‌قینه هیچی تر نین لای به‌شێکی خه‌ڵکی…
تا 2003 چاره‌نوسی که‌رکوک له بنده‌ستی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌دامدا بو، له دوای 2003وه چه‌ندین جار پارتی و یه‌کێتی داوایان له خه‌ڵکی کرد بیانکه‌نه راسپێردراوی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی شاری که‌رکوک و جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 58ی ده‌ستوری کاتی و 140ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی، بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ڵک متمانه‌ی پێدان و که‌چی ئه‌م دو حیزبه نه‌یانتوانی یان نه‌یان ویست به‌ڵێنه‌که‌ی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ده‌رفه‌ت هه‌بو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر که‌رکوک به‌م ئه‌ندازه‌یه نه‌گه‌یه‌نن... که‌واته به‌رپرسی یه‌که‌م له مه‌ترسیه‌کانی سه‌ر که‌رکوک ئه‌و هێزانه نین که ده‌ڵێن نابێت ماده‌ی که‌رکوک بگه‌رێته‌وه سه‌ر کوردستان و گله‌یش هه‌ڵناگرن ئه‌گه‌ر نه‌یگێڕنه‌وه سه‌ر کوردستان، به‌ڵکو راسپێردراوه سیاسیه‌کانی کورد و به‌ڵێنده‌ره سیاسیه‌کانی کورد روبه‌ڕوی ئه‌و مهسئولیهته ده‌بنه‌وه و هه‌رچی گله‌یی کوردیشه ده‌شێت له‌م سیاسیانه بێت که پاش ئه‌وه‌ی به‌ڵێنیان دا و خه‌ڵکیش بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و به‌ڵێنانه متمانه‌یان پێدان و ده‌کرا به‌ڵێنه‌کانیش جێبه‌جێ بکه‌ن... له ئه‌نجامدا نه‌یان کرد.
ئیدی خه‌ڵکی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که گومانی له راستی هه‌وڵه‌کانی ئه‌م دو حیزبه هه‌بێت کاتێک ده‌ڵین ئێمه ده‌چین بۆ پاراستنی که‌رکوک!
ئه‌م سیناریۆیانه له وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا هه‌میشه ئاماده‌بون، ده‌سه‌ڵاته عه‌ره‌بیه‌کان هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات و دیموکراسیان وه‌لا نابو به بیانوی ئه‌وه‌ی که ئیسرائیل مه‌ترسیه له‌سه‌ریان، به‌ڵام ئه‌مه پاش ئه‌وه‌ی متمانه‌ی خۆیی له‌ده‌ستدا بونه درۆیه‌ک و به‌س.
هاوکات له ئۆپه‌راسیۆنێکدا هێزه‌کانی دژه تیرۆر توانیان هه‌وڵێکی تیرۆریستی پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه له شاری سلێمانی، دیسان راستی ئه‌مه‌ش رون نه‌بو له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆ:
1- ناسنامه‌ی ئه‌م تیرۆریستانه ئاشکارا نه‌بو - له کاتێکدا به پێی راگه‌یاندراوه‌که‌ی ئاسایش و پارێزگا زانیاری ته‌واویان پێدراوه له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆریستانه.
2- سه‌ره‌تا وا راگه‌یه‌ندرا که ئه‌م گروپه تیرۆریستیه نیازیان به ته‌قاندنه‌وه‌ی محهتهیهکی کاره‌با هه‌بوه به‌پێی ئه‌و زانیاریه وردانه‌ی که ده‌ستیان که‌وتبو،هه‌ر به‌هۆی ئه‌و زانیاریه وردانهشهوه توانیان له نزیک ئامانجه‌که بۆسه‌یان بۆ دابنێن و بیانکوژن.
ده‌کرێت بپرسین بۆچی ئه‌م تیرۆریستانه ده‌یانه‌وێت محهتهیهکی کاره‌با بته‌قێننه‌وه که ته‌نها یه‌ک وه‌حده‌ی کار ده‌کات و ته‌نها کاره‌بای نیوه ناچڵی ناوچه‌ی پیشه‌سازی ده‌دات ؟ پاشان چۆن ویستیان بیته‌قێننه‌وه له کاتێکدا بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی محهتهیهکی ئاوا پیویسته چه‌ندین ده‌سته داینامیتیان پێبوایه نه‌ک پشتێنی تی ئێن تی!
دواتر لهوردی زانیاریه‌کان هه‌مومانیان توشی گومانکرد، کاتێک دوای سێ رۆژ پاشگه‌ز بونه‌وه له‌وه‌ی که ئامانجیان محه‌ته‌ی کاره‌با بوبێت، به‌ڵکو ئامانج (ئی رانداڵ فلۆید)ئوستازی زانکۆی ئه‌مریکی بوه له سلێمانی، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی که له رۆژنامه‌ی (ئۆگۆستا كرۆنیكڵ)دا وتارێکی نوسیوه و خۆی ده‌ڵێت ئامانج من بوم.
ئایا ده‌شێت زانیاریه‌کانی ئه‌م ئوستازا وردتر بن له زانیاریه ورده‌کانی ئاسایشی سلێمانی که ئه‌مریکیه‌کانیش هاوکاریان بون و له سنوریشه‌وه به شوێنیانه‌وه بون تا نزیکی ئامانجه‌که ؟ ئه‌دی چۆن ئه‌م ئوستازه دڵنیایه له وردی زانیاریه‌کان ئاسایشی ئاگادار نه‌کرده‌وه تا ئاسایش بچن له نزیک ئامانجی راسته‌قینه بۆسه‌ی بۆ دابنێن؟
3- سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م تیرۆریستانه له‌گه‌ڵ هاتنه ناو کوردستانه‌وه زانیاری ورد به ئاسایش دراوه و وه‌ک خۆشیان ئاماژه‌یان پێدا به بازگه‌کانیشدا تێپه‌ڕیون، عه‌جه‌با نه‌یانزانی ناو و ناسنامه‌یان چیه؟!
4- له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی هه‌ردو حیزبه‌وه به‌رده‌وام جه‌غد له‌وه ده‌کرێته‌وه که سلێمانی له مه‌ترسیدایه و ئه‌م تیرۆریستانه ته‌نها ئه‌و پێنج که‌سه نه‌بون، به‌ڵکو دوازده که‌سن، ئه‌م دوازدهیهش له شێوه‌ی گروپی دو که‌سی و سێکه‌سی و چوار که‌سی و پێنجکهسی و هه‌شت که‌سی دا خۆیان رێکخستوه !یه‌که‌م؛ به پێی ئه‌و گروپانه بێت ژماره‌که زیاتره له دوازده.. و دوه‌م؛ چ خێره ئه‌م زانیاریانه ئاوا له راگه‌یاندنه‌کاندا ئاشکرا ده‌کرێن، له کاتێکدا که نابێت ئاسایش ئه‌و زانیاریانه ئاشکرا بکات ئه‌گه‌ر زانیاری ورد و راسته‌قینه‌ش بن.. چونکه ئه‌وه ده‌بێته هۆی تێکچونی ئاسایشی ده‌رونی خه‌ڵک، وه له ماوه‌ی رابردوشدا ئاسایش هیچکات ئه‌م زانیاریانه‌ی نه‌درکاندوه و به‌ڵکو تا ئه‌نجامه‌کان به نهێنی ماونه‌ته‌وه،چونکه ئه‌وه ده‌بێته هۆی بڵاو بونه‌وه‌ی ترس!
5- خاڵێکی تر که سه‌رنج راکێش بو وێنه گرتنی روداوه‌که بو به‌و کاوه‌خۆیه.. له‌وه‌ش سه‌یرتر پیشاندانی لاشه‌ی کوژراوه‌کان بو،که ئه‌مه‌ش دیسان شتێکی تازه بو.. له کاتێکدا ده‌بێت ئاسایش خۆی باش ئه‌وه بزانێت که ئه‌و گرته‌یه دیسان ده‌بێته هۆی بڵاو بونه‌وه‌ی ترس!
6- هاوکات قومبه‌له‌یه‌کی ده‌نگی له بنپێی خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ئازادی‌دا ده‌ته‌قێته‌وه و دیسان ده‌بێته هۆی بڵاو بونه‌وه‌ی ترس!
7- رۆژانه یان شه‌وانه فرۆکه‌ی جه‌نگی به ئاسمانی سلێمانیدا ده‌سورێته‌وه هه‌ندێ جار زۆر نزم که وا ده‌زانی ده‌یه‌وێت له سه‌ربانه‌که‌ت بنیشێته‌وه و دیسان ئه‌مه ده‌بێته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ترس!
ده‌بێت ئاسایش نه‌زانێت (ئاسایشی ده‌رونی)چیه؟ ئه‌گه‌ر ده‌زانێت چیه که‌واته ده‌زانێت هه‌مو ئه‌م شتانه ده‌بنه هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ترس و تێکچونی ئاسایشی ده‌رونی... ئه‌دی بڵاو بونه‌وه‌ی ترس بۆ؟... ترس له که‌رکوک نه‌ک کۆنه به‌عسیه‌کان داگیری بکه‌ن، ترس له تیرۆر و به‌رده‌وام باسکردن له ئه‌گه‌ری رودانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له شاره‌که‌دا، ترس له کۆبونه‌وه‌ی مه‌یدانی ئازادی نه‌ک قومبه‌له‌یه‌ک له بنپێماندا بته‌قێته‌وه، ترس له خۆپیشاندان و نزیککه‌وتنه‌وه له باره‌گای حیزب نه‌ک مبانکوژن، ترس له گرتن و دار و فه‌لاقه... بۆ؟ نیاز چیه به‌م هه‌مو ترسه ؟ ئایا ئه‌رکی ئاسایش ته‌نها ئه‌وه نیه مه‌ترسیه‌کان بڕه‌وێنێته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر وایه دواجار ئاسایش بهرپرسنابێت له رودانی مه‌ترسیه‌کان؟
ئه‌م هه‌مو ترسه ئاساییه و بچوکن.. وه‌لێ ترسی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م هه‌مو ترسه ترسی ساخته بن، زۆر ترسناکه ده‌زگای ئاسایش بیرت بخاته‌وه که ده‌بێت بترسیت.. له‌وه تۆقێنه‌رتر ئه‌وه‌یه ده‌زگاکه بۆخۆی تۆقێنه‌ری راسته‌قینه‌بێت... هیوادارم روداوه‌کان راست بن و نیازه‌کان پاک، نه‌ک نیازه‌کان پیس و روداوه‌کان درۆ.