Print
 ئه‌ندازیاران رو له‌مه‌یدانی ئازادی ده‌که‌ن
Saturday, March 5, 2011

(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی پشتیوانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌ جیاوازه‌کان له‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری هاوڵاتیان که‌ سه‌رجه‌م شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌ندازیاران رو له‌مه‌یدانی ئازادی ده‌که‌ن.
بڕیاره‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌) سه‌عات 02:30، ئه‌ندازیارانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری وه‌ک توێژێکی زیندوی کۆمه‌ڵگا، به‌ كڵاوی سپی ئه‌ندازیارییه‌وه‌، له‌به‌رده‌م پارکی دایکه‌وه‌ به‌ره‌و مه‌یدانی ئازادی (به‌رده‌رکی سه‌را) به‌ڕێبکه‌ون، به‌ مه‌به‌ستی دەربڕینی پشتگیری بۆ داوا ره‌واکانی خۆپیشانده‌ران.
له‌راگه‌یه‌ندراوێکیشدا، ئه‌ندازیاران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌کردوه‌، وه‌ک توێژی ئه‌ندازیاران، دور له‌ هه‌مو رێکخراو و ده‌زگا فه‌رمی و حیزبیه‌کان، به‌شداری له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا ده‌که‌ن.
 

 

Sbeiy.com © 2007