|
قه‌ڵادزێ؛ خۆپیشاندان ده‌ستیپێکرده‌وه |
Saturday, March 5, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاکسازی و دژی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له شاری قه‌ڵادزێ ده‌ستیپێکرده‌وه.
په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین، هه‌ر ئێستا خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیان له‌ناو بازاڕی قه‌ڵادزێ ده‌ستی پێکردوه‌ته‌وه‌و تادێت ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانیش زیاتر ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، که خۆپیشانده‌ران چه‌ندین دروشمی ناڕه‌زاییان به‌رزکردوه‌ته‌وه‌و داوای ئه‌نجامدانی چاکسازی ریشه‌یی و ئیدانه‌ی ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن.
محه‌مه‌د عوسمان
|
|
|