Print
 سلێمانی‌؛ بۆمبێكی ده‌نگی له‌ پشت سه‌كۆی‌ كۆبونه‌وه‌كانی سه‌را ته‌قیه‌وه‌
Saturday, March 5, 2011

(سبه‌ی‌):
له‌ سه‌عات 4:00ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ بۆمبێكی ده‌نگی له‌ پشتی‌ سه‌كۆی‌ وتارخوێندنه‌وه‌ی‌ به‌رده‌ركی سه‌را رویداوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 2 خۆپیشانده‌ر به‌ سوكی برینداربون.
په‌یامنێرمان پێی‌ راگه‌یاندین: ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی‌ بۆمبێكی ده‌نگیه‌وه‌ بوه‌و جگه‌ له‌ دو خۆپیشانده‌ر كه‌ به‌ سوكی برینداربون، هیچ زیانێكی به‌ دواوه‌ نه‌بوه‌.
وتیشی: سه‌رباری‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ خۆپیشانده‌ران شوێنی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یان جێنه‌هێشتوه‌و تا دێت كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌رفراوان ده‌بێت.

 

Sbeiy.com © 2007