Print
 سلێمانی‌؛ خۆپیشانده‌ران پاشه‌كشه‌یان به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كرد
Saturday, March 5, 2011
(سبه‌ی‌):
دوای‌ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران دروستبو له‌ به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 6 كه‌س برینداربون له‌ ریزی‌ خۆپیشانده‌ران، بۆجاری پێكدادان له‌ نێوان هه‌ردولادا دروستبویه‌وه‌و خۆپیشانده‌ران توانیویانه‌ پاشه‌كشه‌ به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بكه‌ن.
په‌یامنێرمان پێی‌ راگه‌یاگه‌یاندین: خۆپیشانده‌ران توانیویانه‌ ئه‌و دیواره‌ ئه‌منیه‌ بشكێنن له‌ لای‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ له‌ به‌رده‌میاندا دروستكرابو، هه‌ر له‌ ژێر فشاریشدا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پاشه‌كشه‌یان كردوه‌.
Sbeiy.com © 2007