Print
 كه‌مپینی هه‌فته‌ی پشتیوانی له‌ كه‌ناڵی NRT راده‌گه‌یه‌نرێت
Saturday, March 5, 2011

(سبه‌ی):
وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و ئیدانه‌کردنی سوتاندنی که‌ناڵه‌که‌، ئه‌مڕۆ كه‌مپینی هه‌فته‌ی پشتیوانی له‌ كه‌ناڵی NRT راده‌گه‌یه‌نرێت.
وا بڕیاره‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه‌) سه‌عات 02:30 له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا، كه‌مپینی هه‌فته‌ی پشتیوانی له‌ كه‌ناڵی NRT، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆنه‌ سـوتێنراوەکە رابگه‌یه‌نرێت.
پاش روداوه‌که‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵه‌که‌ رایگه‌یاند: روداوه‌که‌مان به‌ تۆمارکراوی لایه‌، که‌ هێزێکی زۆری چه‌کدار که‌ ژماره‌یان نزیکه‌ی 50 چه‌کدار ده‌بون به‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌ داڕێژراو هێرشیان کردوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای که‌ناڵه‌که‌مان و سه‌رجه‌م ئامێر و که‌لوپه‌ل و بیناکه‌یان سوتاندوه‌.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ نالیا NRT له‌ سه‌عات 2:30 خوله‌كی‌ شه‌وی‌ 20/2/2011 له‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن ده‌یان چه‌کداره‌وه‌ سوتێنراو زیانی زیاتر له‌ 9 ملیۆن دۆلاریان له‌که‌ناڵه‌که‌ دا.
Sbeiy.com © 2007