|
وه‌ك ناره‌زاییه‌ك له به‌رامبه‌ر كوشتنی منداڵه 12 ساڵانه‌كه، قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستی له كاركێشایه‌وه |
Saturday, March 5, 2011 |
(سبه‌ی):
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رامبه‌ر كوشتنی منداڵه ته‌مه‌ن 12 ساڵه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به ته‌قه‌ی پاسه‌وانه‌كانی لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان له رۆژی هه‌ینی رابوردو، عه‌لی ره‌وف، قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستی له كاركێشایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له چه‌مچه‌ماڵه‌وه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: وه‌ك ناره‌زاییه‌ك له به‌رامبه‌ر كوشتنی مندالێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ به ناوی (گه‌رمیان ئه‌حمه‌د)، كه له كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی به ته‌قه‌ی پاسه‌وانه‌كانی لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان كوژرا، دوێنێ (شه‌ممه)، عه‌لی ره‌وف، قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
وتیشی: دوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراو، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) به نوسراوی 1/11/669ی ئیداره‌ی گه‌رمیان، كاكه‌خان نه‌سره‌دین، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌قته‌ق به قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ دانرا.
بۆ زانیاری زیاتر (سبه‌ی) په‌یوه‌ندیكرد به قایمقامی پێشوی چه‌مچه‌ماڵه‌وه، به‌لاَم په‌یوه‌ندیه‌كه وه‌رنه‌گیرا.
رۆژی هه‌ینی رابوردو، بۆ پشتگیری له داواكاری خۆپیشانده‌رانی سلێمانی، ژماره‌یه‌كی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندانێكیان رێكخست، دواتر به‌هۆی نزیك بونه‌وه‌یان له لقی 19ی پارتی، له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی لقه‌وه ته‌قه‌یان لێكراو له ئه‌نجامدا منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ كوژراو چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربون.
بێستون محه‌مه‌د
|
|
|