Print
 لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئیدانه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ خۆپیشاندانده‌ران ده‌كات له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
Saturday, March 5, 2011

(سبه‌ی‌):
سه‌لیم عه‌بدوڵا سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئیدانه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و توندوتیژییانه‌ی‌ كرد كه‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و پارێزگاكانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق دژ به‌ خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی‌)، سه‌لیم عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری‌ هاوپه‌یمانی‌ وه‌سه‌ت و هاوكات سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاند: لیژنه‌كه‌یان به‌نیازه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ رون و ئاشكرا رابگه‌یه‌نێت له‌باره‌ی‌ ئه‌و توندوتیژییانه‌ی‌ كه‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ عێراقی‌ گرتوه‌ته‌وه‌ به‌ پارێزگای‌ سلێمانیشه‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌توندی‌ ئه‌و توندوتیژییانه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین.
رونیشیكرده‌وه‌: هاوڵاتیان مافی‌ خۆیانه‌ مافی‌ ده‌ربڕینی‌ را و بۆچونیان هه‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن مافی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ بزانن پاره‌ و موڵكی‌ گشتی‌ بۆ كوێ‌ ده‌ڕوات.
 جێی‌ ئاماژه‌یه‌ به‌هۆی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ له‌ رۆژی‌ 17ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان گه‌یتشتونه‌ته‌ 8 كه‌س و ژماره‌یه‌كی‌ زۆریش بریندار بون.

عه‌لی‌ ناجی‌

Sbeiy.com © 2007