Print
 خۆپیشاندان و مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت
Saturday, March 5, 2011
(سبه‌ی):
وه‌ک هه‌ڵوێستێک به‌رامبه‌ر روداوه‌ خوێناوییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، دوێنێ (یه‌کشه‌ممه‌) خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی مانگرتنیان راگه‌یاندو ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامی ده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک خوێندکار بۆ (سبه‌ی) ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ کرد، که‌ ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌) وه‌ک رۆژانی رابوردو به‌رده‌وام ده‌بن له‌ چالاکییه‌کانیان بۆ پشتگیریکردنی خۆپیشانده‌رانی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ئیدانه‌ کردنی ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشانده‌ران.
باسیان له‌وه‌شکرد، پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ مانگرتنیان له‌نێو زانکۆدا راگه‌یاندو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ک چادریان بۆ ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کانیان دانا، به‌ڵام شه‌وی رابوردو هێزه‌ ئه‌منییه‌کان چونه‌ته‌ نێو زانکۆ و چادره‌کانیان لابردوه‌.
خوێندکاران نیگه‌رانی خۆشیان ده‌ربڕی له‌و کاره‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و پێیانوایه‌ که‌ ئه‌وه‌ ره‌مزی خوێندکاران بوه‌و تێکدراوه‌.
گروپی زانکۆش که‌ له‌لایه‌ن خوێندکارانه‌وه‌ پێکهێنراوه‌، له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد، وێڕای ئه‌و ده‌نگه‌ فراوانه‌ ناڕه‌زاییه‌ی سه‌ریهه‌ڵداوه‌، هێشتا ته‌قه‌كردن و به‌كارهێنانی‌ گوله‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامه‌، توندوتیژی‌ و كوشتن و برینداركردن له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌کره‌م تۆفیق
Sbeiy.com © 2007