Print
 ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌ركی‌ سه‌را كه‌مپه‌ینی‌ (تۆم به‌ سه‌رۆک قبوڵ نییه‌)، ئیمزا كۆده‌كاته‌وه‌
Saturday, March 5, 2011

 (سبه‌ی‌):
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئیتاڵیا (LAGI)، مه‌سعود بارزانی‌، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر 50 هه‌زار هاوڵاتی کوردستان داوام لێ بکه‌ن ده‌ست له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بکێشمه‌وه‌، یه‌کسه‌ر ده‌ست ده‌کێشمه‌وه‌"، له‌ دوێنێوه‌ تا ئێستادا كه‌مپه‌ینی‌ (تۆم به‌ سه‌رۆک قبوڵ نییه‌) له‌ ناو زانكۆی‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 50 هه‌زار ئیمزا بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك و باس له‌وه‌ ده‌كرێت چه‌ندین خوێندكار ده‌ستی‌ خۆیان زامداركردوه‌و به‌ خوێنی‌ خۆیان ئیمزا ده‌كه‌ن.‌
بڕیاریشه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ كاركردنی كه‌مپه‌ینه‌كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئیمزا بڕواته‌ به‌رده‌ركی سه‌را، دوای‌ ئه‌وه‌ش كه‌ 50 هه‌زار ئیمزاكه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌، سه‌رپه‌رشتیکارانی که‌مپینه‌که‌ ده‌یانه‌وێت داوا له‌ سه‌رۆک بكه‌ن وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێک ڕێز بۆ قسه‌که‌ی خۆی دانێت و ده‌ست له‌کار بکیشێته‌وه‌.

 

Sbeiy.com © 2007