خالید عه‌بدولكه‌ریم
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كه یه‌كێتی و پارتی چه‌نده‌ها ساڵه قۆرخیان كردوه بۆ خۆیان و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیان و دایان ماڵێوه له زۆر بنه‌مای دیموكراتی، باوه‌ڕی به‌وه نه‌بوه و بگره ئێستاش نیه نه‌وه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوین په‌یدا بوه و ته‌نها فه‌یسبوك مینبه‌ره‌كه‌یه‌تی، كار له‌سه‌ر ئارێشه و قه‌یرانه‌كانی میله‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌كات و به‌ڕێگه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه هه‌وڵده‌دات حورمه‌ت و به‌ها بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات له‌تۆتالیتاری و بنه‌ماڵه‌ی و خێزانیه‌وه بیكاته شه‌رعی و جه‌ماوه‌ری، ئه‌م نه‌وه‌یه له میسر جگه له تۆمه‌ته‌كانی موباره‌ك حوشتربه‌رامبه‌ریان به‌كارهێنرا و له‌دواجاریش دا بینیمان موباره‌ك نه‌یتوانی خۆی رابگرێت له‌به‌رده‌م هۆشیاری ئه‌و نه‌وه‌یه‌دا كه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو وێنه‌ی تاوانه‌كانی ده‌گیرا به‌كامێرا و مۆبایلی تایبه‌تی و پێده‌چێت رۆژی دادگا كردنی ئه‌و وێنه و به‌ڵگانه بیكاته تاوانبارێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌و نه‌وه‌یه له كوردستانیشدا ئاماده‌ی هه‌یه و ئێستا له‌مه‌یدانه‌كه‌دایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان شێوه‌ی حوسنی موباره‌ك ئاماده‌ی هه‌یه له كوردستان دا، به‌ڵام له فۆرمی جیاوازتردا، له‌وێ حوشتر و به‌ڵته‌جی هێرشی ده‌كرده سه‌ر نه‌وه‌ی فه‌یسبوك لێره‌ش سیناریۆ و بۆمب و فیشه‌ك، به‌ڵام هه‌ژاری و گه‌مژه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌وه‌دایه كه ده‌توانێت ته‌قه بكات و خوێن بڕێژێت و ره‌شبگیری بكات، ئازایی نه‌وه‌كه‌شی له‌وه‌دایه ده‌توانێت وێنه بگرێت و بزانێت چۆن هێرشبه‌ران روبه‌ڕوی نه‌وه و هاوڵاتی خۆیان ده‌بنه‌وه، ئه‌و وێنانه‌ش ده‌بنه مێژو، له داهاتوشدا بۆ ته‌قه‌كه‌ران و هێرشكه‌ران میله‌ت بڕیاری چاره‌نوسیان ده‌دات بۆ نه‌وه‌كه‌ش مێژویه‌كی جیاواز ده‌توانین بڵێین: ده‌ستپێكردن و سه‌رله‌نوێ نوسینه‌وه‌ی مێژو ده‌ستپێده‌كات.
له‌دوای حه‌ڤده‌ی شوبات و كاره‌ساته خوێناوییه‌كه‌ی سلێمانیه‌وه، وه‌ك توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانم ئه‌وه بسه‌لمێنم چه‌نده توندوتیژی و زمانبزری پارتی و یه‌كێتی و هێرشكردنه سه‌ر پیرۆزییه‌كانی خه‌ڵك وه‌ك (گێره‌شێوین، تێكده‌ر، سه‌رلێشێوا، بازاڕتێكده‌ر و ئابوری وه‌ستێنه‌ر) رۆڵی بینی له‌یه‌كخستنی ئیراده و ویستی هاوڵاتیانی كوردستان، ئه‌وه‌نده‌ش بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆیانه رۆڵیان هه‌بو هاوڵاتی كوردستان له‌سه‌نگه‌رێكدا بكاته‌وه و جیاوازیه‌كانیان كه‌متر بێته‌وه، ئه‌گه‌ر دیقه‌تێكی مه‌یدانی ئازادی بده‌ین ئه‌و هاوبه‌شی و هاوخه‌میه ده‌بینین كه ده‌سه‌ڵات كاری بۆ جیاكردنه‌وه‌ی خۆی كردوه له‌گه‌ڵ جه‌ماوردا ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی.
نه‌وه‌ی فه‌یسبوك و هاوكار و هاوخه‌مه‌كانیان له‌چینه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بۆ هه‌مو دونیا سه‌لماندیان ئه‌وان هه‌ڵگری غه‌مێكی گه‌وره‌ی مرۆڤی كوردن و تا دوا ئامانج لێیناوه‌ستن و چیدی رێگه ناده‌ن ده‌سه‌ڵات به‌ناوی كێشه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه گاڵته‌جاڕی به مافه مرۆییه‌كانی تاكی كوردی بكات، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت بۆ هه‌مو دونیا ئه‌و دیموكراسیه‌ی كه له هه‌رێم دایه له هیچ شوێنێكی دونیا نیه تۆ داوای نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها بۆ كاری حكومه‌تی و سیاسی و دابین كردنی خزمه‌تگوزرای لێًبكه‌ی و به‌ردی تێبگری ئه‌و فیشه‌كت تێبگرێ و شه‌ڵاڵی خوێنت بكات، وێنه‌كان سه‌لماندیان و ئه‌گه‌ریش ده‌سه‌ڵات و پیاوه هه‌لپه‌رسته‌كانی به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئه‌و كوشتارگه‌یه زیاتر ده‌یسله‌مێنن و ئه‌وانیش ده‌بنه تاوانبارێكی نێوده‌وڵه‌تی، چونكه چاوی كامێراكانی نه‌وه‌ی فه‌یسبوك و هه‌ڵگرانی غه‌می میله‌ت، زۆر له فیشه‌كه‌كان تیژتر و خێراتر و ئازاترن. جێی خۆشیه‌تی له سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌رپرسان بپرسین ئه‌م جۆه دیموكراسیه له‌كوێوه هێناتان و كام بیرمه‌ند له تێۆره‌كانیاندا باسیان لێوه‌كردوه؟