Print
 به‌پێی راپرسییه‌ک: 71%ی به‌شداربوان پێیانوایه‌ حکومه‌ت ناتوانێت موڵکی گشتی له‌حیزبه‌کان وه‌ربگرێته‌وه‌
Saturday, March 5, 2011


(سبه‌ی):
به‌پێی راپرسییه‌ک که‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ رۆشنبیری‌ په‌ره‌پێدانی‌ چالاكی‌ یاسایی‌ ئه‌نجامدراوه‌، رێژه‌ی 62%ی به‌شداربوان باڵا ده‌ستی‌ حیزب به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه‌ به‌هۆکاری داگیرکردنی موڵکی گشتی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
له‌و راپرسییه‌دا که‌ 5هه‌زار که‌س له‌هه‌ردو ره‌گه‌ز له‌شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و کۆیه‌ به‌شداروبن تێیدا، رێژه‌ی 52%ی به‌شداربوان پێیانوایه‌ بێبه‌رنامه‌یی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم هۆکاره‌ بۆ كرێنیشینی‌ داموده‌زگاو دامه‌زراوه‌کانی حكومه‌ت.

ئه‌نجامی راپرسییه‌که‌
رێكخراوی‌ رۆشنبیری‌ په‌ره‌پێدانی‌ چالاكی‌ یاسایی‌
كۆی‌ گشتی‌ 5000فۆرم تایبه‌ت به‌ راپرسی‌  له‌سه‌ركرێنیشینی‌ دامووده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وبه‌پێچه‌وانه‌وه‌ بوونی‌ باره‌گای‌ حزبی‌ له‌ناودامووده‌زگاكانی‌ حكومه‌تدا.
 ره‌گه‌زی به‌شداربوو:                   
• نێر:  3943 فۆرم.
• مێ‌:  1057فۆرم.
ته‌مه‌ن:
• 18-25 ساڵ – 38%
• 26-40 ساڵ – 41%
• 41- 60ساڵ – 21%
شوێنی‌ دابه‌شكردنی‌ فۆرم:
• .هه‌ولێر(2400) فۆرم - سلێمانی‌ (2000) فۆرم – كۆیه‌ (600) فۆرم.
• ماوه‌ی‌ راپرسی‌: (1) مانگ .
پرسیاری‌ ئاراسته‌ كراوی‌ راپرسیه‌كه‌:
1. كام له‌م هۆكارانه‌ فاكته‌ری‌ سه‌ره‌كین بۆكرێنیشینی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟
• بێبه‌رنامه‌یی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.                                   52%
• نه‌بوونی‌ بودجه‌ی‌ تایبه‌ت بۆدروستكردنی‌ دامووده‌زگای‌ فه‌رمی‌ ده‌وله‌ت.    8%
• به‌رژه‌وه‌ندی‌ تایبه‌تی‌.                                                            40 % 
2.هۆكاری‌ نیشته‌ جێبوونی‌ دامووده‌زگاكانی‌ حزب له‌ناومولكی‌ گشتیدا بۆكام له‌م فاكته‌رانه‌ ده‌گه‌رێنیته‌وه‌؟
• پرسی‌ گه‌نده‌لی‌.                        38%        
• بالاَده‌ستی‌ حزب به‌سه‌رحكومه‌ت.    62%            

3.ئایاحكومه‌ت ده‌توانێ‌ وه‌كوپێوویست حزب ملكه‌چ بكات به‌ گێرانه‌وه‌ی‌ مولكی‌ گشتی‌ ؟
• به‌ڵی‌          18%            
• نه‌خێر         71%                         
• نازانم          11%

Sbeiy.com © 2007