|
پارله‌مان و ئازادی |
Thursday, January 3, 2008 |
خه‌بات عه‌بدوڵڵا
دواجار پارله‌مانی كوردستان یاسای رێكخستنی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستاندا به زۆینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد. بۆ ئه‌وه‌ش یاساكه بچێته واری كارپێكردنه‌وه، هێنده به‌سه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژۆی یاساكه بكات.
راستیه‌كه‌ی نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك تووشی سه‌رسوڕمان و نائومێدی ببین كاتێك ده‌بینین زۆرینه ده‌نگ به یاسای كپكردنی ئازادی ده‌ده‌ن، ئه‌ویش له‌به‌ر یه‌ك هۆی زۆر سانا، گه‌ر ئێمه خاوه‌نی پارله‌مانێكی كارا بوینایه، شاهیدی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی سه‌رده‌م نه‌ده‌بووین!
ئه‌وه مشت‌ومڕ هه‌ڵناگرێت، بوونی یاسایه‌ك كه كاری رۆژنامه‌گه‌ریی رێكبخات، پێویستییه‌كه نه‌ك هه‌ر به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی وه‌كو پیشه‌یه‌كی سه‌نگین بچێته‌وه ده‌ستی ئه‌هلی پیشه‌كه خۆیانه‌وه، به‌ڵكو هه‌نگاوێكیشه به‌ره‌و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی، به‌ڵام گرفتی گه‌وره له ده‌ركردنی یاسا له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌یه كه داڕێژه‌رانی له دۆڵێك و هاووڵاتییانیش له دۆڵێكی دیكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و نوزه‌یه‌ی كه به‌م دواییانه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێست یان ئه‌وی دی له هه‌ندێكه‌وه دێت، په‌سه‌ندكردنی یاسای رێكخستنی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی ده‌ریخست پارله‌مان ئه‌و ماڵه نییه كه نوێنه‌رانی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كورده‌واری له‌خۆ گرتبێت و بووبێته دوانگه‌ی گشت. به پێچه‌وانه‌وه، پارله‌مانی كوردستان تا دێت ده‌بێته ئه‌و چوار دیواره‌ی كه ئه‌ندامه‌كانی چیدی گوێیان له ده‌نگی هاووڵاتییان نامێنێت، نه‌ك هه‌رئه‌وه‌ش، به‌ڵكو دژی به‌شێكی زۆر له هواوڵاتییانی خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن.
ئاشكرایه زۆرترین كێشمه‌كێش له یاسای ناوبراودا ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ن كه به هه‌ردوو وته‌زای (دابونه‌ریتی گشتی) و (ئاسایشی هه‌رێم)ه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، چه‌مكه‌كانی (دابونه‌ریتی گشتی) و (ئاسایشی هه‌رێم) هێنده لاستیكین، ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت هه‌ر ده‌مێك ویستی قڕوقه‌پ به قه‌ڵه‌م بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورده‌واری تائێستا سیماكانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كلاسیكی به‌سه‌ریدا زاڵه و له ده‌ره‌وه‌ی حاڵه‌تێكی ده‌ستوریدا ده‌ژی، زۆر ئه‌سته‌مه بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی كۆنكرێتی و رێككه‌وتنێكی ناوخۆیی كه له میانه‌ی ده‌ستوره‌وه پارێزراو بێت، پێناسه‌ی دابونه‌ریتی گشتی بكه‌ین. كورده‌واری تا هه‌نوكه كۆمه‌ڵگه‌ی حیزب و ئایدۆلۆژیا جیاجیاكانه، ئه‌و حیزبانه‌ی كه ئاماده‌نین داخڵی گه‌مه‌یه‌كی دیموكراتی راسته‌قینه ببن و هه‌موو شتێكیان هه‌ر به موجامه‌له و ته‌وافوقه، دابونه‌ریتی گشتی به‌تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌كو ئه‌وه‌كه‌ی ئێمه‌دا هه‌ڵگری رستێكی دوورودرێژ له ناكۆكی و هه‌ر جومگه‌یه‌كیشی خاوه‌نی چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ی جیاوازه.
جگه له‌وه‌ش، له غیابی ئه‌نجومه‌نێكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌ی كه لای گه‌لانی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت وه‌كو داموده‌زگایه‌كی باڵای ده‌وڵه‌ت لێی ده‌ڕوانرێت و كه‌سه پایه به‌رزه‌كانی ده‌سه‌ڵات و داڕێژه‌رانی ستراتیژی عه‌سكه‌ریی و ئه‌منیی تێیدا ئه‌ندام و هاوكارن، چۆن ده‌توانرێت باس له ئاسایشی هه‌رێم و دانانی سزا بۆ سه‌رپێچیكه‌رانی دابنرێت؟ كێن ئه‌وانه‌ی پایه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌یان داناوه و كامانه‌ن ئه‌ندامه‌كانی؟ ئێمه جگه له دوو ده‌زگای جاسوسی حیزبیی كه تائێستا هێنده‌ی دژی یه‌كدی كارده‌كه‌ن، نیو ئه‌وه‌نده دژی داگیركه‌ران و مه‌ترسیه‌كانیان كاریان نه‌كردووه، خاوه‌نی كام ده‌زگای باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یین؟ كامانه‌ن ئه‌و هێڵه سورانه‌ی كه پێویسته رۆژنامه‌نووسان توخنی نه‌كه‌ون؟
ده‌بوایه پارله‌مان له بریتی ئه‌وه‌ی به‌ناوی پارێزگاریكردن له دابونه‌ریتی گشتی و ئاسایشی هه‌رێم ده‌ست بنێته بینه‌قاقای رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستاندا، رێگا‌ی بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به زانیاری له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، حیزبه‌كان، سه‌ركرده‌كان....هتد، فه‌راهه‌م بكردایه، له وڵاتێكدا كه نوقمی تاریكی و گه‌نده‌ڵییه، چۆن ده‌بێت پارله‌مان ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی وه‌كو تاكه ده‌لاقه‌ی چاودێریكردن له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه‌دا به‌ڕاده‌یه‌ك ته‌سكبكاته‌وه كه هه‌ر كاتێك ویستیان به بیانوی جیاجیا رۆژنامه‌نووس دووچاری دادگاییكردن بكه‌نه‌وه؟
سه‌ره‌ڕای هێنانی ئه‌م فشاره بۆ سه‌ر كاری رۆژنامه‌گه‌ریی، له هه‌مووی ناخۆشتر، هه‌ڵوێست فرۆشتنی رۆژنامه‌نووسان بوو به یه‌كدی، ئه‌م خووه ناشیرینه كه زاده‌ی عه‌قڵێكی خێڵه‌كی و نه‌ریتی نه‌خۆشی حیزبایه‌تی كوردستانه، جاروبار له گرتنی ئه‌م یان ئه‌و هه‌ڵوێستدا نه‌ك هه‌ر رۆژنامه‌نووسان، به‌ڵكو نووسه‌ران، ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندانیش زۆر به‌ڕوونی تێی ده‌كه‌ون. پێش هه‌ر شتێك پێویسته ئه‌وه بوترێت كه یاسایه‌كی له‌و جۆره هه‌ر به‌ته‌نها دژی ئه‌م یان ئه‌و رۆژنامه نییه، وه‌كو هه‌ندێك به په‌له و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌نگی كۆدا، له وێنه‌ی قوربانیدا هاتنه ده‌نگ. ئه‌م یاسایه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای دژی هه‌موو قه‌ڵه‌مێكی ئازا و دژی ئازادی راده‌ربڕینه، نه‌ك هه‌ر رۆژنامه‌نووسان، ئه‌م یاسایه دژی هه‌موو تاكێكی ئازادی كوردیشه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، ده‌نگدانی زۆرینه‌ی پارله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای رێكخستنی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستاندا، جارێكی دی ئه‌وه‌ی به‌ڕوونی سه‌لماند كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مان زه‌حمه‌ته له ئه‌لفبای ئازادی حاڵی بووبن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش، ئه‌وان زۆر له‌وه دوورترن خۆشیان ئازاد بن.
|
|
|