چیمه‌ن محه‌مه‌د ره‌شید
چه‌ند ساڵێك ده‌بێت به‌شداری له‌یادی 8ی مارسدا ناكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێموایه یادكردنه‌وه‌ی رۆژێك كه تایبه‌ته به ژنانی جیهان، له ژێر سایه‌ی سیسته‌مێكدا ناكرێته‌وه كه ئه‌و هه‌مو پێشێلكاریه‌ی تێدا به‌رامبه‌ر به‌ژنان بكرێت.
ئه‌م ده‌سه‌لاَته‌ی داوای به‌ڵگه له‌سه‌ر كه‌موكورتیه‌كان و گه‌نده‌ڵیه‌كان ده‌كات! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك رۆژی روناك هاوار ده‌كه‌ن، ده‌سه‌لاَت به ته‌نیا چاوی له‌ئاست پێشێلكاریه‌كان و گه‌نده‌ڵیه‌كاندا نه نوقاندوه، به‌ڵكو له ئاست تاوانه‌كانیشدا بێخه‌م نوستوه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌كرێت؟!
له روانگه‌ی بڕوابونم به خه‌باتی مه‌ده‌نیانه و هه‌روه‌ها ره‌وایی داواكاری خه‌ڵك به‌رامبه‌ر كه‌موكورتی، له هه‌ریه‌ك له جۆری سیستمی حوكمڕانی و خزمه‌تگوزاریدا و وه‌لاَمدانه‌وه‌ی خۆپیشاندان به گوللـه و شه‌هیدكردنی هاولاَتیانی بێ دیفاع، وه‌ك تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه له‌سه‌ره‌تاوه یه‌كێكم له خۆ پیشانده‌ره‌كان، له‌م خه‌باته‌شدا ژنان به جیاوازی پیشه و ئاستی خوێنده‌واری و ته‌مه‌نه‌وه به‌شداریان هه‌بوه، هه‌رچه‌ند به‌هه‌ندێ هۆكاری وه‌ك كۆمه‌لاَیه‌تی، سیاسی، ئابوری، فه‌رهه‌نگیه‌وه به‌شداریه‌كه له‌ئاستی داواكاریه‌كاندا نه‌بوه.
جێی خۆیه‌تی ژنان له رۆژی 8ی مارسدا ئاماده‌یی و به‌شداری كاریگه‌ریان هه‌بێت، ئه‌و دروشمانه‌ی كه ته‌عبیر له كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌لاَت ده‌كات به‌رامبه‌ر به خواست و داواكاریه‌كانی ژنان و دادگای نه‌كردنی تاوانبارارانی ژنكوژ، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به‌یه‌كێك له حیزبه‌كانن، به‌تایبه‌ت حیزبی ده‌سه‌لاَت به‌رز بكرێته‌وه و ژنانیش به ئاشتی و شێوازی مه‌ده‌نی دژ به هه‌مو پێشێلكاریه‌كان بوه‌ستنه‌وه و ده‌نگ هه‌ڵبڕن و بڵێن: ئه‌م حكومه‌ت و په‌رله‌مانه نوێنه‌ری ئێمه نین و ئێمه حكومه‌ت و په‌رله‌مانێكمان ده‌وێت زامنی مافه‌كانمان بێت، له‌یاده‌كاندا دروشمی بریقه‌دار و كردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ده‌زگامان به گوێدا نه‌دات.
ده‌سه‌لاَت هه‌میشه ئه‌ڵێت: ئیشی باشكراوه، ئێمه‌ش ده‌پرسین؟
1) كوایاسایه‌ك كه زامنی ژیانی ژنان بكات؟ گه‌ر هه‌یه بۆ جێبه‌جێتان نه‌كردوه. سزای كوشتن چییه؟ ئه‌م سزایه به‌رامبه‌ر ژنكوژه‌كان جێبه‌جێكراوه؟
2) كوایاسایه‌ك مافه‌كانی ژنان بپارێزێت، یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌مو توندوتیژیه‌ك؟
3) له‌سایه‌ی حوكمی خۆماڵیدا چه‌ند ژن بێوه‌ژن و جه‌رگ سوتاوه و چه‌ند براكوژراون كراون؟
4) گونده‌كانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال چۆن ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه؟ گوزه‌رانیان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێوه چۆنه؟
5) بۆچی رێژه‌ی كوشتن، خۆ كوشتن له‌سایه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌دا زۆره.
6) كوا ئه‌و یاسایانه‌ی مافی پیشه‌یی ژنان ده‌پارێزێت.
7) بۆچی دژی بیمه‌یه‌ك بون بۆ ژنانێك نه بڕوانامه یان هه‌یه و نه موچه؟
8) بۆچی له‌شفرۆشی به‌ڕاده‌یه‌ك زۆر بوه كه ئه‌م هه‌ێمه‌ی كردوه به ئۆقیانوسێك له‌تاوان؟ چۆن سزای له‌شكڕتان داوه؟
9) به‌ته‌مان كه‌ی ده‌ستور و یاساكان له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه دابڕێژن و یاساش له حیزب سه‌روه‌رتر بكه‌ن؟
به‌گشتی و به تایبه‌تمه‌ندی سنوره‌كانه‌وه هه‌قوایه ژنان له 8ی مارسدا دور له ده‌زگاكانی حكومه‌ت، په‌رله‌مان، رێكخراوه حیزبیه‌كانی ژنان، پێشێلكاری و تاوانه‌كان و داواكاریه‌كانی ژنان بخه‌نه‌ڕو، ئه‌گه‌ر بهێڵن مه‌یدانی ئازادیتان هه‌بێت.
تێبینی/ ئاماژه‌یه بۆ كتێبی ئۆقیانوسێك له تاوانی خاتو (خه‌ندان حه‌مه‌جه‌زا).