جیهاد محه‌مه‌د
جارێک به قین له بوێری و ئازایه‌تی و رادیکالێتی داخوازیه‌کانی مه‌یدانی ئازادی خێمه‌ی خۆپیشانده‌ران دهسوتنێنن، جارێکیش به قین له یه‌کتری و رژانی جامی غه‌زبی خۆیان و ملمانێ ناشهریفانهکهیان له‌گه‌ڵ یه‌کتری و له‌گه‌ڵ حیزبه هاوپهیمانهکهیاندا(پارتی) به‌سه‌ر ئێوه‌ی شکۆدار و ئازادا ده‌ڕێژن.
پارادۆکسی نه‌رمینواندن و توندوتیژی PUK به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران بۆ؟
له سایه‌ی ناعه‌قڵانیه‌تی سیاسه‌تکردن و عه‌قڵیه‌تێکی سه‌قه‌تی ناسێونالیستیانهوه و خۆ به هه‌موشت زانین و پاوانخوازی چ بۆ ئه‌فه‌ندیه سیاسیه‌کان و چ بۆ فه‌قێ و مه‌لا سیاسیه‌کان و ئه‌و ده‌ره‌به‌گ و ئاغایانه‌ی که له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا لوتیانژهنیبوه کاری سیاسیه‌وه زۆر ده‌مێکه کولتورێکی سیاسیانه‌ی دزێو و گه‌نده‌ڵ که هه‌میشه وه‌ک به‌رازی ناو کێڵگه‌ی مه‌ره‌زه له ههوڵدابو بۆ قورخکردن و پاوان‌کردنی هه‌مو بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگا، تا ئه‌و ئاسته‌ی که ناو و پێگه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ئه‌وه‌نده پیرۆز و گه‌وره‌بکات له‌سه‌ر حسابی مافی ره‌وای گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی کورد که ئه‌و وه‌همه دروستبکات لای خه‌ڵکی بێ‌ئاگا و نهوخوێندهوار یان خه‌ڵکانێک که ته‌نیا به سۆزی کوردانه ده‌توانن بیربکه‌نه‌وه و له‌م سۆزه زیاتر بیرکردنه‌وه‌یان بڕناکات، که ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رکردیه، یان ئه‌م حیزبه لاوازبێت یان نه‌مێنێت ئه‌وه هه‌مو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی کورد نامێنێت!. تائێستاش له کوردستاندا و له ناو خه‌باتی گه‌لی کوردا له هه‌مو پارچه‌کانیدا ئه‌مه ده‌بینین، یان بینیومانه، به تایبه‌تی له کوردستانی باشور و باکوردا. ئه‌م عه‌قڵیه‌ته خێله‌کیی و دواکه‌وتوه له ساڵی 1964وه به زه‌قی له باشوری کوردستاندا سه‌ریهه‌ڵدا، له‌نێوان مه‌لا مسته‌فای بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی عێراق و ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی سکرتێری مه‌کته‌بی حیزبی ناوبراو له‌و سه‌رده‌مه‌دا. ئه‌م شه‌ڕه سیاسیه نه‌گریسه که خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی کورد رژێنرا له پێناویدا تا ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌م دو عه‌قڵیه‌ته حیزبی و بنه‌ماڵه‌ییه له ساڵه‌کانی 1966وه که خه‌ڵکی کوردستانی دابه‌شکردبو به‌سه‌ر حیزبی شۆڕشگێڕانی(جه‌لال تاڵه‌بانی) و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقی (مه‌لا مسته‌فای بارزانی)دا و له شه‌ڕه‌کانیاندا جهلالهیهکان به (کۆڵوانه سور) ناوده‌بران ئاماژه بۆ ئه‌و پارچه په‌ڕۆ سوره‌ی به پشتی چه‌کداره‌کانیاندا دادورابو بۆ ناسینه‌وه‌یان له به‌ره‌ی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌وکاته‌دا، پێشمه‌رگه‌کانی مه‌لا مسته‌فاش به (مه‌لایه‌کان) یان (مهلاژنهکان) ناوده‌بران. ئه‌م قسه پڕوپوچ و ناشایسته به خه‌باتی پێشه‌مه‌رگایه‌تی و خه‌باتی ژێرزه‌مینی شاریه‌کان که به هه‌زاران که‌سیان ده‌گیرا و به ده‌یان که‌سیان له سێداره‌و سزای زیندانی ده‌درا له‌و رۆژه‌وه بوه به کولتورێکی سیاسی ناشیسته به خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کوردی سته‌مدیده‌ی جینۆسایدکراو. ئه‌م شه‌ڕه نه‌گریسه جگه له‌وه‌ی که درێژه‌ی هه‌یه تا ئه‌مڕۆ گه‌لی کورد ده‌هاڕێت و هیچ ده‌رفه‌تێکی نیه به ده‌ربازبون له‌م شه‌ڕه دزێوه، کوردیشی فێری ده‌سته‌گه‌رێتی و دابه‌ش بون و که‌س له که‌س رازینه‌بون کردوه، له ناو ئه دو حیزب و بنه‌ماڵه‌یدا و له ناو حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی تریشدا. سه‌رچاوه‌ی هه‌مو دابه‌شبون و لێکترازانی هه‌رچ حیزب و رێکخراوێکی سیاسی و ناسیاسی ئه‌و کولتوره سیاسییه‌یه که ئه‌م دو بنه‌ماڵه‌و پشکۆ ناکام وته‌نی (جوت حیزبه) هێناویانه‌ته ئاراوه. ئه‌وه‌تا به ئاشکرا (جوت حیزب) له جیاتی ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن، له جیاتی ئه‌وه‌ی به ده‌نگ داوای خۆپیشانده‌رانه‌وه بچن هێشات هه‌ر خه‌ریکی ملمانێ ناشهریفانهکهی خۆیانن، هه‌ردولایان و به ئامۆژگاری ئه‌مه‌ریکا هاتونه‌ته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده بێشه‌رمن یاری به چاره‌نوسی خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌م خه‌باته‌ش بخه‌نه‌وه خزمه‌تی خۆیان. وه‌ک له وتارێکی پێشومدا ئاماژه‌م پێ‌کرد له ژێر ناوی (به‌راوردێک له نێوان داخوازیه‌کانی سه‌رای ئازادی و هه‌رسێ حیزیبی ئۆپۆزسوێن)دا حیزبه ئۆپۆزیسوێنهکانیش که به‌حسابی خۆیان ده‌یانه‌وێت ئه‌م کولتوره سیاسیه بگۆڕن بۆ کولتورێکی سیاسی عه‌قڵانی و سه‌رده‌میانه ئه‌مانیش خه‌ریکی یاری سیاسین له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا.
له 17ی شوباته‌وه که خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌تی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی سلێمانی ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رامبه‌ر به‌م دو حیزب و بنه‌ماڵه‌یه و به‌رامبه‌ر به‌م کولتوره سیاسیه سه‌قه‌ته، که به رای من زۆربه‌ی زۆری ناهه‌مواریه‌کان و گه‌نده‌ڵیه‌کان و تێکه‌ولێکه‌ی حیزب و حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بێمتمانه‌یی و بێ باوه‌ڕییه‌ی که له نێوان ئه‌م دو حیزبه‌دا دروستبوه وه‌ک ئاماژه‌م پێدا له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کانه‌وه تا ئه‌مڕۆ. دوای ئه‌و هه‌مو خوێنڕشتن و هێڕشه ناڕه‌وایه‌یی که کرایه سه‌ر خۆپیشانده‌ره سڤیله‌کانی سلێمانی و شوێنه‌کانی تر و شه‌هیدکردنی چه‌ندین که‌س و بریاندارکردنی زیاتر له 100 که‌س. وه‌ک تێبینی ده‌که‌ین PUK به دو جۆر مامه‌ڵه ده‌کات، له لایه‌ک ئه‌وانه‌ی که زۆر کینه له دڵ بون به ناوی هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که راده‌که‌ن بۆ لای گۆڕان و سه‌رانی گۆڕان و کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و به نه‌رمی قسه ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران و ده‌چن سه‌ردانی برینداره‌کان ده‌که‌ن له نه‌خۆشخانه، له لایه‌کی تر جل ره‌شه‌کانی سهربهدهستگای دژه تیرۆر به‌رده‌بنه گیانی خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکانی سه‌ربه‌خۆیان راده‌سپێرن به جلی مه‌ده‌نیه‌وه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران بکه‌ن وه‌ک ئه‌و 4 که‌سه‌ی له کوردستان پۆست وێنه‌کانیان بڵاوکرایه‌وه، له لایه‌کی تر د. به‌رهه‌م ساڵح که سه‌رۆکی وه‌زیرانه‌و به که‌سێکی لیبراڵ ناسراوه خۆپیشانده‌ران به ئاژاوه‌گێر ناو ده‌بات، له هه‌مان کاتدا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که هه‌رچۆنێک بێت ئه‌م بارودۆخه هێوربێته‌وه تا ئه‌م پیاوه ماوه‌ی 2 ساڵی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی خۆی ته‌واو ده‌کات و دواجار حکومه‌ت راده‌ستی پارتی ده‌کات. به‌ڵام له‌ملاوه ئه‌وانه‌ی که له‌ناو یه‌کێتیدا ململانێی دهستهگهرێتیان هه‌یه له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌مدا ده‌یانه‌وێت ئه‌م 2 ساڵه تهوانهبێت و د.به‌رهه‌م لاببرێت له‌سه‌ر وه‌زیفه‌که‌ی و یه‌کێک له خۆیان بێنه جێگه‌ی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش یه‌که‌م بۆ لێدانی که‌سایه‌تی د.به‌رهه‌م و دوهه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له نۆبهکهی یه‌کێتیدا حکومه‌تی ئینتقالی دروستبێت تا سه‌رۆکی ئه‌م حکومه‌ته‌ش بۆ خۆیان مسۆگه‌ربێت و نه‌که‌وێته ده‌ست پارتیه‌وه. ئه‌م ململانێ ناشه‌ریفانه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی له لایه‌ک و له لایه‌کی تر نێوان د.به‌رهه‌م ساڵح و هه‌ندێکی تر له سه‌رانی یه‌كێتی ئه‌و پارادۆکسییهی له هه‌ڵوێستی یه‌کێتیدا دروستکردوه به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کرد که جارێکی تر یه‌کێتی زۆر بێشه‌رمانه و بێ گوێدانه هه‌مو بڕیاره‌کانی د.بهرهههم و په‌رله‌مان له یه‌که‌م شه‌وی مانگرتنی گه‌نجه سه‌ربه‌رزه‌کانی خۆپیشانده‌راندا به‌و په‌ڕی دڕنده‌ییه‌وه په‌لاماری خۆپیشاندهرانیانداو خێمه‌کانیان سوتێنراو چه‌ندین که‌سیان لێ گیرا و تا نوسینی ئه‌م وتاره نازانرێت گیراوه‌کان چه‌ند که‌سن و بریندار و کوژراو هه‌یه یان نا!.
من دڵنیام. خۆپیشانده‌ران له‌وه به ئاگاترن که سه‌ریان له‌م کاره سوڕنه‌مێنێت، که ئه‌و په‌لاماردان و توندوتیژیانه‌ی که یه‌کێتی به جل ره‌شه‌کانی دژه‌تیرۆر ده‌یکات بۆ ئه‌وه‌یه که په‌تی ته‌حه‌مولی خۆپیشانده‌ران ببچڕێت و ده‌ستبکه‌ن به په‌لاماردان و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به داموده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که چی زوتره د.به‌رهه‌م ساڵح حکومهتکهی خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه وه‌ک له لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیه‌وه پێیڕاگهینراوه. له‌ولاشه‌وه وه‌ک ئاماژه‌م پێدا د.به‌رهه‌م ده‌یه‌وێتی کات به‌سه‌ربه‌رێت به خۆپیشانده‌ران و هه‌ندێک ئارامیان کاته‌وه تا 2 ساڵه‌که‌ی خۆی تهواودبێت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌چێته ملی د. به‌رهه‌م و به‌سه‌ریدا نه‌شکێته‌وه به‌وه‌ی که که‌سێکی بێتواناو ناشیستهبوه بۆ ئه‌و جێگه‌یه که هاوڕێکانی خۆی له‌ناو حیزبه‌که‌ی خۆیدا ئه‌وه ده‌خوازن جگه له پارتی و نه‌یارانی له‌ناو پارتیدا.
ئێوه ته‌ماشای ئه‌م بێ شه‌رمی و بێ ئابڕویهبکهن له سیاستی (جوت حیزب)دا، گرنگ خۆیانن، گرنگ پێگه‌ی سیاسی و کۆمه‌لاتی و وهزیفهکانیانه، به سه‌دان وتار وبابه‌ت و جینۆی سیاسیشیان پێبدرێت، با به‌ده‌یان هه‌زار که‌س بێنه سه‌رشه‌قام بڵێن بڕوخێ، بروخێ پارتی و یه‌کێتی بروخێ، با نه‌یارانی کورد دڵخۆشیشبن به‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی کوردستان، با پرسی کورد له جیهاندا لاوازبێت، با حورمه‌ت و هه‌یبه‌تی په‌رله‌مان نه‌شمێنێت، با حورمه‌ت و هه‌یبه‌تی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌که‌داربێت، با ده‌سه‌ڵاتی داد و دادوه‌ریی ئه‌وه‌نده‌ی تر بکه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، با خوێنی لاوه‌کان بۆ چه‌ندین جار بڕژێت، ئه‌مانه گرنگ نین لای (جوت حیزب)، ته‌نیان خۆیان و حیزبه‌کانیان و خۆسه‌پاندنی خۆیان گرنگه، یه‌کێتی و پارتی چ که‌لتورێکی سیاسی ناشیرن و دزێویان سه‌پاندوه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا.