عوسمان مەلا جەلال
وه‌ک هه‌مو جوڵانه‌وه‌یه‌کی سیاسی له سه‌رتاپای روی زه‌ویدا که به چه‌ند قۆناغێکدا تێپه‌ڕیوه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وادیاره که قۆناغی یه‌که‌می کۆتایی پێهات، به پێوه‌ری زانستی سیاسی و پێناسه مێژوییه‌کانی ناوچه‌که ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه تائێستا سه‌رکه‌وتوانه قۆناغی یه‌که‌می خۆی ته‌واو کردوه، ئه‌وه‌تا بیروبۆچونه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ناخی گۆڕانخوازاندا رۆچوه و له کوردستانیشدا بوه به کۆڵه‌که‌یه‌کی سیاسی گه‌وره‌و ده‌توانرێ پشتی پێ ببه‌سترێ و ببێ به پاڵپشتی گه‌لی کوردستان.
پاش به‌ڕێکردنی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وه‌چوه ده‌ره‌وه که کاری چه‌واشه‌کاری و دژایه‌تی کردن و پشتگوێخستن ترساندن و تۆقاندن هیچ جۆره کارێکی سه‌لبی تێ بکا، یان له ره‌وت و ته‌وژمی هه‌وڵدانی که‌م بکاته‌وه، چونکه خه‌ڵکی کوردستان له‌ئێستا به‌دواوه بێده‌نگ نابن له سه‌رکوتکردن و له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، ئه‌و قۆناغه به‌سه‌رچو که‌س به وته‌ی شیرین و بێکردار یان به زمانی لوس باوه‌ڕی نه‌ماوه، ئه‌مه رۆژێکی نوێیه جیاوازه له جاران ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها پرۆژه‌یاسا پێشکه‌ش ناکاو ده‌سه‌ڵاتداران گوێی بۆ نه‌گرن، چونکه بوه به خاوه‌نی چه‌کی خۆی بۆ شه‌ڕی هه‌ڵبژاردن، چه‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر گران به‌هایه هه‌مو که‌سێ ناتوانێ به ئاسانی به‌ده‌ستی بهێنێ، ئه‌وه ئه‌و چه‌که‌یه که بیست ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان پاره‌وپولی تاڵانکراوی کوردستانی پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام بۆیان ناکرێ، چونکه ئه‌هل نیین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره چه‌که به‌کاربهێنن، ئه‌وه چه‌کی جه‌ماوه‌ره، چینه رۆشنبیر و نه‌فس به‌رزه‌کانی گه‌لی کورده، چینی لێقه‌وماو بێ ده‌ره‌تانه‌کانی گه‌لی کورده، چینی رۆڵه پاک و پوخته کانی گه‌لی کورده، راستگۆکانی ئه‌م نیشتیمانه‌یه، ئه‌وانه‌ن که ئاماده کراون بۆ شه‌ڕی هه‌ڵبژاردن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه سیاسیه‌کان له حکومه‌تی ئێستای هه‌رێمی کوردستاندا، بۆ به‌دیهێنانی ئاواته‌کانی گه‌لی کورد بۆ هێنانه‌دی مافه زه‌وتکراوه‌کانی گه‌نجانی ئه‌م کوردستانه، بۆ هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی که چه‌نده‌ها ساڵه هه‌وڵی بۆدراوه و خوێنی له پێناودا بۆ به‌خشراوه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستا چۆته ئه‌م قۆناغه‌وه، ئه‌مه قۆناغی دوه‌مه تا کاتی هه‌ڵبژاردنی داهاتو که پێی ده‌وترێ قۆناغی سێیه‌م ده‌بێ ئه‌و فاکته‌ره گرنگانه ده‌سته‌به‌ر بکات که ده‌بن به هۆی مسۆگه‌رکردنی سه‌رکه‌وتن، ده‌بینین ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی فراکسێونی گۆڕان چالاکانه و دڵسۆزانه رۆڵی خۆیان ده‌بینن، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانێکی بێ ده‌سه‌ڵاتی وه‌ک په‌رله‌مانی کوردستان له‌وه زیاتر ناکرێ، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارێکی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای کوردستان له‌وه زیاتر ناکرێ، به‌ڵام هه‌مو گه‌ل ده‌زانێ که ئه‌وه به‌س نیه بۆ به‌دیهێنانی چاکسازی بۆ گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی بۆ ریسواکردنی گه‌نده‌ڵان و مشه‌خۆرانی کوردستان، بۆیه روی راستی باره سیاسیه‌کان خه‌ریکه ده‌ردەکه‌وێت، شەقامی کوردی پشتگوێ نه‌خراوه شان به شانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان، شانبه‌شانی زمانحاڵ و هه‌ڵسوڕاوه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شه‌قامی کوردی رۆڵی خۆی ده‌بینێ خه‌باتی خۆی ده‌کات هه‌نگاوی به‌په‌له ئه‌نێت، ئه‌وانه‌ن چه‌کی نوێ و پێشکه‌وتو نه‌ک ده‌بابه شڕه‌کانی وه‌زیری پێشمه‌رگه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوه به خاوه‌نی ئه‌و چه‌که گورچک بڕه بۆیه باکی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزی زرێڤان و هێزه تایبه‌تیه‌کان نییه، ده‌با ئیتر به‌س بێت با چاوه‌ڕوانی قۆناغی سێهه‌می گۆڕانکاریه‌کان بین.