Print
 که‌نه‌دا؛ ره‌وه‌ندی کوردی بۆ پشتگیری خه‌ڵکی کوردستان خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامدا
Saturday, March 12, 2011

(سبه‌ی):
بۆ پشتگیری و پشتیوانی داواکانی خه‌ڵکی کوردستان و دژی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمی کوردستان ره‌وه‌ندی کوردی لە شاری هامڵتۆنی کەنەدا خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامدا.
خۆپیشاندانه‌که‌ دوێنێ (چوارشه‌ممه‌) به‌ڕێوه‌چو، تیایدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی ره‌وه‌ندی کوردی به‌شدارییان تێدا کردو وێڕای پشتگیرییان بۆ خه‌ڵکی کوردستان، ئیدانه‌ی ته‌قه‌کردنیان کرد له‌ خۆپیشانده‌ران و هاوخه‌می خۆیان بۆ که‌سوکاری قوربانییه‌کانی هه‌رێم ده‌ربڕی.
هاوکات خۆپێشاندانەکە بە رێکەوتن لەسەر گەیاندنی یاداشتێک و بە چونە بەردەم پەرلەمانی کەنەدا کۆتایی پێهات.

Sbeiy.com © 2007