(سبه‌ی):
بۆ به‌ڕێزان/ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی به‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بابه‌ت / پرۆژه‌ی هاوبه‌شی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاكسازی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان
بفه‌رموون له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی هاوبه‌شی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاكسازی له‌هه‌رێمی كوردستان.
له‌گه‌ڵ رێزدا.
1. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
2. یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
3. كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان / عێراق.
سلێمانی
3/3/2011
وێنه‌یه‌ك بۆ :
1. به‌ڕێز مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.
2. به‌ڕێز مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاكسازیی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان
****************************************
1.گێڕانه‌وه‌ی ڕه‌شنوسی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی به ته‌وافقی نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ( ئۆپۆزسیۆن و كوردستانی ) .
2. پێك هێنانی كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له‌كه‌سانی بێ لایه‌ن به‌سازانی نێوان فراكسیۆنه‌كانی ده‌سه‌لاَت و ئۆپۆزسیۆن .
3. پێك هێنانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم له‌كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ به‌سازانی نێوان فراكسیۆنه‌كانی نێوان ده‌سه‌لاَت و ئۆپۆزسیۆن و لێ پێچینه‌وه له‌گه‌نده‌ڵكاران .
4. ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به قه‌لاَچۆكردنی گه‌نده‌ڵی .
5. هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی په‌رله‌مان به ته‌وافقی نێوان فراكسیۆنه‌كان ( ئۆپۆزسیۆن و كوردستانی )
6. هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خۆپیشاندان به ته‌وافقی نێوان فراكسیۆنه‌كان ( ئۆپۆزسیۆن و كوردستانی)
7. یه‌كخستنه‌وه‌و به پیشه‌یی كردنی هه‌ردوو ده‌زگای ئاسایش به‌جۆرێ ده‌سه‌لاَتی جێ به‌جێ كردنی نه‌مێنێت و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ .
8. یه‌كخستنه‌وه‌و به پیشه‌یی كردنی ده‌زگاكانی ئاسایشی ناوخۆ ( وه‌زاره‌تی ناوخۆ ) .
9. یه‌كخستنه‌وه‌و به پیشه‌یی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی نا حزبی .
10. چه‌سپاندنی بێ لایه‌نه‌یی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری و پێداچونه‌وه به پێكهاته‌ی ئێستای ئه‌نجومه‌نی بالاَنی دادوه‌ری و دادگای ته‌میز .
11. ئه‌كتیڤ كردنی ده‌زگای داواكاری و گشتی و جیاكردنه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی داد و گرێ دانی به ئه‌نجومه‌نی بالاَی داد وه‌ری یه‌وه .
12. گێڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵی گشتی كه حزب و لایه‌ن و كه‌سانی ده‌ست ڕۆشتوو ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه .
13. گۆڕینی ده‌زگای ( زانیاری + پاراستن + دژه تیرۆر ) له ده‌زگای تایبه‌تی حزبیه‌وه‌و بۆ ده‌زگایه‌كی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بنچینه‌ی پیشه‌یی و بێ لایه‌نی سه‌ربه‌خۆی سه‌ر به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت .
14. ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان حزب و حكومه‌ت به‌جۆرێ كه هه‌موو جۆره ده‌ست تێوه‌ردانێكی حزبی به‌كاروباری حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَته ده‌ستورییه‌كان كۆتایی پێ بێت .
15.گۆڕینی وه‌زیرو وه‌كیل وه‌زیره‌كانی ( پێشمه‌رگه + ناوخۆ + دارایی + سامانه سروشتی یه‌كان ) به‌كه‌سانی سه‌ربه‌خۆو ته‌كنۆكرات .
16. چه‌سپاندنی سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی بالاَ و كۆتای هێنانی هه‌موو جۆره ده‌ست تێوه‌ردانێكی حزبی .
17. ئاشكراكردنی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی داهات و دابه‌ش كردنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی عادیلانه‌و ڕون و ته‌واو له بودجه‌دا .
18. هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و پێدانی ده‌سه‌لاَتێكی زۆرتر له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له پێناو هێنانه‌دی سه‌ره‌تای لامه‌ركه‌زی ئیداری .
19.قه‌ده‌غه‌كردنی كاری حزبی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كانیه‌وه، له‌ناو دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ .
20. بڕینی یارمه‌تی دارایی داموده‌گا ڕاگه‌یاندنه‌كانی حزبه ده‌سه‌لاَتداره‌كان و میدیای سێبه‌رو هه‌موو ئه‌و ڕێكخراوانه‌ش له‌ژێرناوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌وه سامانی گشتی به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن .
21. له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا یاسا‌و بڕیاری تایبه‌ت به‌هه‌ریه‌ك له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ربكرێت‌و له‌ماوه‌ی دوو مانگیشدا جێبه‌جێ بكرێن، له‌ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه.
22. له‌حاڵه‌تی جێبه‌جێ نه‌بونی ئه‌م خالاَنه‌ی سه‌ره‌وه له‌ماوه‌ی دیاری كراودا كه له‌خاڵی (21) دا هاتووه سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت ڕابگه‌یه‌نێت‌و حكومه‌تێكی یه‌كێتی نیشتمانی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و قۆناغه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات .
1. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
2. یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
3. كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان / عێراق
3/3/2011