Print
 گروپی 25ی شوباتی که‌لار: ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له‌هاوڵاتیانی که‌لار کردوه‌ دادگایی بکرێن
Saturday, March 12, 2011

(سبه‌ی):
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که‌ وێنه‌یه‌کی ده‌ست (سبه‌ی) که‌وتوه‌، گروپی 25ی شوباتی که‌لار داوای دادگایی کردن و به‌سزاگه‌یاندنی چه‌کداره‌کانی پارتی ده‌که‌ن له‌ شاره‌که‌یان، که‌ ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران کردو ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی کوژران و برینداربون.
له‌ به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا که‌ ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ داوایان کردوه‌، گۆڕانی ریشه‌یی له‌سیسته‌می حكومڕانی وڵاتدا له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا بكرێت، ئه‌مه‌ وێڕای به‌ دامه‌زراوه‌یی كردنی سه‌رجه‌م ده‌زگا مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كانی وڵات.
هاوکات گروپی 25ی شوباتی که‌لار له‌گه‌ڵ داوکارییان بۆ نه‌ هێشتنی هه‌مو ئه‌و هێزانه‌ی ئامانجیان بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ له‌ نێو خه‌ڵكداو ده‌ستگیرکردنی خۆپیشانده‌رانه‌، داواشیان کردوه‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێم و حکومه‌ت و په‌رله‌مانیان ده‌ستله‌کاربکشێنه‌وه‌.
له‌دوای خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی 25ی شوباتی که‌لار بۆ کۆتایی هێنان به‌ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی، به‌هۆی ته‌قه‌کردنی چه‌کداره‌کانی پارتیه‌وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ گه‌نجێک کوژراو و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی دیکه‌ش برینداربون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوڵاتیانی که‌لار گروپێکی ناڕه‌زاییان به‌ناوی "گروپی 25ی شوباتی که‌لار" پێکهێنا.
Sbeiy.com © 2007