Print
 له‌ دانیشتنی سبه‌ینێی‌ په‌رله‌ماندا تاوتوێی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت
Saturday, March 12, 2011

(سبه‌ی‌):
بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ هه‌ینی‌ په‌رله‌مان دانیشتن ئه‌نجامبدات و تێیدا داواكاریه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ری‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ تاوتوێ بكرێت.
كاردۆ محه‌مه‌د، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌ ئه‌مڕۆی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كاندا به‌پێویستمان زانی‌ له‌ دانیشتنی‌ سبه‌ینێی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ داخوازیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بكرێت.
وتیشی‌: بڕیاره‌ سبه‌ینێ دانیشتنی‌ په‌رله‌مان سه‌عات 2 پاش نیوه‌رۆ ئه‌نجامبدرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ دكتۆر رێباز فه‌تاح ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ بۆ به‌دواداچونی داواكاریه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ په‌رله‌مان دروستكراوه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا: له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ سبه‌ینێی‌ په‌رله‌ماندا راپۆرتی‌ به‌دواداچونی‌ لیژنه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان و جێبه‌جێكردنی‌ ده‌خرێته‌ گفتوگۆوه‌و بڕیار له‌سه‌ر كاركردن له‌سه‌ر داواكانی‌ خۆپیشانده‌ران ده‌درێت.

هێژا محه‌مه‌د

Sbeiy.com © 2007