Print
 خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌ سه‌یدساق به‌رده‌وامه‌
Saturday, March 12, 2011

(سبه‌ی):
هاوشێوه‌ی ناوچه‌کانی دیکه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌ قه‌زای سه‌دیساق به‌رده‌وامه‌.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌)ه‌وه‌ هاوڵاتیان بپ جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌کانیان رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان و وه‌ک فشارێکیش دژی ده‌سه‌ڵات مانگرتنیان راگه‌یاند.
له‌هه‌مانکاتدا خۆپیشانده‌ران ته‌ئکید له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کانیان، یا ئه‌وکاته‌ی ده‌سه‌ڵات گوێ بۆ داواکانیان ده‌گرێت، که‌ خۆی له‌چاکسازی ریشه‌یی و به‌سزاگه‌یاندنی گه‌نده‌ڵکاران و ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بینێته‌وه‌، که‌ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران کردوه‌.

زانا عه‌لی

Sbeiy.com © 2007